حەوای میتۆکۆندریایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ژێنێتیکی مرۆڤیدا، حەوای میتۆکۆندێریایی به نوێترین پێشینەی هاوبەشی هەموو مرۆڤەکان ئەوڕۆیی لە لای دایکەوە دەوترێ. دی‌ ئێن‌ ئێی میتۆکۆندێری که هەمیشه لە دایکەوە بۆ مناڵ دەگوازرێتەوە، لە هەموو مرۆڤەکانی ئەورۆ دا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە حەوای میتۆکۆندێریایەوە جێ ماوە.

نەخشەی کۆچی مرۆڤ
جۆراوجۆری سەرەتایی و چۆنیەتی کۆچ

حەوای میتۆکۆندێریایی هاوتای مێی ئادەمی ڕەنگین گیانی Y کە نوێترین پێشینەی هاوبەش لە لای باوکەوەیه , بەڵام کاتی ژیانی ئەو دووانه هەزاران ساڵ جیاوازی نێوانی هەیە. زۆر جار هەژمار دەکرێت که حەوای میتۆکۆندێریایی بەینی ۲۰۰۰۰۰ سال پێش [١] و به ئەگەری زۆر لە لە رۆژهەڵاتی ئەفریقیا [٢] ژیاوه.ئەوە هەمان ئەو کاتەیه کە مرۆڤی جۆری هۆمۆ سەیپیێنس سەیپیێنس (مرۆڤی زانای زانا یا مرۆڤی ئەورۆیی) خەریکی جیا بوونەوەی لە جۆرەکانی تری مرۆڤی بوه.

به هۆی هەڵبژاردنی سروشتی یان غزینی ژێنێتیکی ئەگەری هەیە پێشینیەکانی دایکی ئێمە بگەنەوە یەک کەسی تایبەت، حەوای میتۆکۆندێریایی نمونەیەک لەو شتەیە

حەوای میتۆکۆندێریایی زۆر زووتر لە کاتی کۆچ لە ئەفریقیا که هزر دەکرێ بەینی ۴۵،۰۰۰ تا ۹۵،۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا ڕووی دابێ ، ژیاوه.[٣] دیار کردنی کاتی ژیانی 'حەوا' وەشاندنێکی گەورە بوو بۆ ئەو بۆچوونەی کە دەی وت پێشێنیەکانی مرۆڤی ئەورۆیی کە جۆرێکی کۆن تر لە مرۆڤی مۆدێرن بوون، ملیۆنەها ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقیا کۆچیان کردوە، و لە شوێنە جیا جیاکان بوون بە ڕەچەڵەکەکانی هەنووکەیی مرۆڤ. ئەو بەراورده کاتێ لە گەڵ بۆ چوونی پێچەوانه یەک دەگرێ کە دەڵێ مرۆڤی مۆدێرن تا ڕادەیەک زووتر لە ئەفریقیا سەرچاوەی گرتوه ولەوێ بڵاو بۆتەوەو جێگرەوەی کەمەڵانیمرۆڤی "کۆن" وەکوو نیاندەرتاڵەکان . بۆچوونی دووهەم لە ئێستادا بۆچوونی زاڵه.


بوۆچوونه هەڵەکان لەبارەی حەوای میتۆکۆندێریایی[دەستکاری]

حەوای میتۆکۆندێریایی تەنیا ژنی سەردەمی خۆی نەبوه[دەستکاری]

یەکێ لە بۆ چوونە هەڵەکان لە بارەی حەوای میتۆکۆندێریایی ئەوەیە کە لەبەرەوەی ڕەچەڵەکی هەموو ژنە زیندوەکانی جیهان لە لای دایکەوە دەگاتەوە ئەو ، کەواته ئەو تەنیا ژنی سەردەمی خۆی بوە. [٤][٥] لێکۆڵینەوەکانی دی ئێن ئێی ناوکی دەریدەخا کە کە ڕێژەی خەڵک لە کۆن دا هەرگیز لە چەند دە هەزار کەمتر نەبوه, ژنانی تری هاوسەردەمی حەوای میتۆکۆندێریاییش وەچەو و نەوەیان لە نێوان مرۆڤەکانی ئەوڕۆ هەیە بەڵام لە زنجیرەی مناڵەکانی هەر یەکە لەوان لایەنی کەم پیاوێ هەبوە کە ئەو شته دەبێته هۆی پچڕانیدی ئێن ئێی میتۆکۆندێریایی که تەنیا لە ڕێگای دایکەوە بە مناڵ دەگاتبەڵام بە پێچەوانەی ئەم ژنانه دەکرێ حەوای میتۆکۆندێریایی لە لای دایکەوە ڕاستەوخۆ پەیوەند بدرێ بە تەواوی مرۆڤەکانی ئەوڕۆیی.[٤]


حەوای میتۆکۆندێریایی هاوکات لەگەڵ ئادەمی کرۆمۆزۆمی Y نەژیاوە[دەستکاری]

لە بۆ چوونە هەڵەکانی تر لە بارەی حەوای میتۆکۆندێریایی ئەوەیە کە ئەو هاوکات لەگەڵ ئادەمی کرۆمۆزۆمی Y ژیاوه و لەوانەشه بە یەکەوە بوون یان پەیوەندی سێکسی هەبووبێ. ئادەمی کرۆمۆزۆمی Y وەکوو حەوای میتۆکۆندێریایی لە ئەفریقیا ژیاوه بەڵام کاتی ژیانی ئەوە بەینی ۵۰۰۰۰ تا ۸۰۰۰۰ ساڵ دوای حەوای میتۆکۆندێریایی بووه.[٦]

حەوای میتۆکۆندێریایی نوێترین پێشینەی هاوبەشی مرۆڤەکانی ئەوڕۆیی نیه ==[دەستکاری]

حەوای میتۆکۆندێریایی نوێترین پێشینەی هاوبەشی مرۆڤەکانی ئەوڕۆیی لە لای دایکەوەیە. به و هۆیه کە گواستنەوەی mtDNA لە لای دایکەوەیه،بەدواداچوون و دیتنەوەی پێشینەکانی دایکی کارێکی ئاسانه. نوێترین پێشینەی هاوبەشی مرۆڤەکانی ئەوڕۆیی دەتوانرێ تەنانەت لە ۵۰۰۰ ساڵ بەر لە ئێستا بدۆزرێتەوە.[٧]

بابەتە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ زانکۆی لیدز -- دیارکردنی کاتی کۆچی مرۆڤ لە ڕێگەی کاتژێری مۆلکۆلیەو ٢٠ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ سەفەرێ بۆ ژێنێتیک -- پرۆژه Genographic
  3. ^ Endicott, P; Ho, SY; Metspalu, M; Stringer, C (2009), "Evaluating the mitochondrial timescale of human evolution", Trends Ecol. Evol. (Amst.), 24 (9): 515–21, doi:10٫1016/j.tree.2009٫04٫006, PMID 19682765 {{citation}}: Check |doi= value (help); Unknown parameter |month= ignored (help)
  4. ^ ئ ا Takahata, N (1993), "Allelic genealogy and human evolution", Mol. Biol. Evol., 10 (1): 2–22, PMID 8450756, archived from the original on 7ی Julyی 2009, retrieved 9ی Marchی 2014 {{citation}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help); Unknown parameter |month= ignored (help)""
  5. ^ Dawkins, Richard (2004), The ancestor's tale: a pilgrimage to the dawn of evolution, Boston: Houghton Mifflin, ISBN 0-618-00583-8
  6. ^ Mitochondrial Eve and Y-chromosomal Adam The Genetic Genealogist
  7. ^ Rohde, DL; Olson, S; Chang, JT (2004), "Modelling the recent common ancestry of all living humans", Nature, 431 (7008): 562–6, doi:10.1038/nature02842, PMID 15457259 {{citation}}: Unknown parameter |month= ignored (help)

--Deioces Medes ‏٠٩:٥٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)