حەسەن ڕۆحانی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
حەسەن ڕۆحانی

حەسەن ڕۆحانی کە پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوی حەسەن فەرەیدوون[١] بوو، لە ١٢ی نۆڤەمبری ١٩٤٨[٢] لە شاری سۆرخەی پارێزگای سمنان لە دایک بووە.[٣] ڕۆحانی سیاسەتوان، زانای ئایینی، یاساناس و سەرۆککۆماری ئێرانە، پێشتریش ٥ جار ئەندام پەرلەمانی ئێران بووە و لە خولی چوارەم و پێنجەمیش جێگری سەرۆکی پارلەمانی ئێران بووە، و گەشتۆتە پلەی موجتەھید لەنێو شیعەدا، لەگەڵ خوێندنی ئایینی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی یاسای لە زانکۆی تاران بەدەستھێناوە، دواتر لە بەریتانیا دکتۆرای لە یاسادا بەدەستھێناوە وە لەڕووی زمانەوانییەوە جگە لە فارسی ھەریەکە لە عەرەبی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و ڕووسی و ئاڵمانیش دەزانێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://www.gcu.ac.uk/newsevents/news/article.php?id=59511
  2. http://isna.ir/fa/news/92032817256/ناگفته-هایی-از-خانواده-حسن-روحانی
  3. http://khabareghtesadi.com/files/fa/news/1392/2/19/22135_107.jpg