حکوومەتی کاربەڕێکەری ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان (پێشی دەگووترێت حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم) ناوێکە لەلایەن میدیاکارانی کوردی بەتایبەت سەر بە ئۆپزسیۆنەوە داهێنراوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەو حکوومەتەی هەرێمی کوردستان کە شەرعییەتی یاسایی لەدەست داوە و کار بەڕێ دەکات لەماوەی نێوان یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردن هەتاوەکوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە دوای هەلبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی ئەیلوولدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناو دەبرێت بە حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بەهۆی ئەوەی شەرعییەتی یاسایی نییە و بەناچاریی کار دەکات هەتا ئەو دەمەی حکوومەتێکی نوێ بەیاسایی پێک دەهێنرێت و شەرعییەتی پەرلەمان بەدەست دێنێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]