حکومەتی ھەرێمی کوردستان
| حکومەتی ھەرێمی کوردستان
Hikûmeta Herêma Kurdistanê
كردستان العراق (عەرەبی) |
|||||
|---|---|---|---|---|---|
|
|
|||||
| سروود: ئەی ڕەقیب |
|||||
| پایتەخت | ھەولێر 36°11′N 44°00′E / 36.183°N 44°E |
||||
| زمانی فەرمی | کوردی، عەرەبی[١] | ||||
| شێوەی دەسەڵاتداری | پاڕڵمانتاری دیموکراسی | ||||
| - | سەرۆک کۆمار | مەسعوود بارزانی | |||
| - | سەرۆک وەزیران | بەرھەم ئەحمەد ساڵح | |||
| ڕووبەر | |||||
| - | Total | ٤٠٬٦٤٣ ک.م٢ | |||
| ژمارەی دانیشتوان | |||||
| - | سەرژمێری ساڵی [٢](٢٠١٠) | ٤,٨٦٤,٠٠٠ | |||
| دراو | دینار | ||||
| ناوچەی کاتی | GMT+3 | ||||
| لایەنی لێخوڕین | ڕاست | ||||
| پاشگری دۆمەین | .iq | ||||
| کۆدی تەلەفوون | +٩٦٤ | ||||
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشور. پاش شەڕی رزگاریی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا ھەر دوو ئیدارەی ھەولێر کە سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بوو و ئیدارەی سلێمانی کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو یەکیان گرتەوە و ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتووی فیدێڕاڵە کە لە لایەن بەرهەم ساڵەح سەرۆکایەتی دەکرێ.
ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی حەمرین سنوری باشوری کوردستان پێکدێنێت، سنوری ھەرێم لەناوقەدی عیراقەوە لەباشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی رووباری دیجلە سەردەکەوێ و لەباکوری شاری موسڵ بەرەو باشوری رۆژئاوا بادەداتەوە بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو رۆژئاوا بەئاراستەی سنووری عیراق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج.
روبەری ھەرێم ٧٨٧٣٦ کم٢ کە دەکاتە زیاتر لە ١٨% سەرجەمی رووپێوی عیراق، کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە: ١- پارێزگاکانی (ھەولێر سلێمانی و دھۆک و کەرکوک).
٢- ھەموو ناحیە و قەزاکانی پارێزگای نەینەوا جگە لەقەزاکانی موسڵ و بەعاج و حەزەر.
٣- قەزاکانی خانەقین ومەندەلی و کفری جگە لەناحیەی بەلەدروز لەپارێزگای دیالە.
٥- ناوەندی قەزای بەدرە لەپارێزگای واست، کوت.
کەش و ھەوای ھەریمی کوردستان
تێکرای گەرمی مانگی کانوونی دووەم کەساردترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لەنێوان (٣.١) پلەی سەدی دایە لەوێستگەی سەڵاحەدین (٩.٩ ) سەدیە لەخانەقین، بەگشتی چەند بەرەو باکورو باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم بڕۆین پلەی گەرمی دادەبەزێت لەبەرئەوەی چەند بەرەوە باکورو باکوری رۆژھەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت ، وە لایەکانی باکووری ھەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کەلەکەمەرەی زەوییەوە دورترن کەدەبێتە ھۆی کورتی رۆژ لەنیوەی زستانی ساڵداو کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی ھەتاو کەوتن. کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی ھەتاو ھەروەھا رۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی ھەوایی کیشوەری وشک کەلەھاویناندا ھەرێم دەگرێتەوە، یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزەدا. تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەمووز کەگەرمترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لە ٣٠ پلەی سەدی پترە. جیاوازییەکی زۆر لەبڕی باران بارین لەھەرێمدا ھەیە ناوەندی بارانی ساڵانە لەھەرێمدا لەنێوان ٣٢٨ ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە ٧٠٢ملم لە زاخۆ و لەرواندز ٩٦٩ملم و لەئاکرێ ١٠٠٨ ملم و لەپێنجوێن ١٢٦٣ ملم، بەگشتی لەبارەی بڕی بارانی داباریو لەھەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانی ھەرێم تابەرەو باکورو باکوری رۆژھەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر ھۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەوراییەکانی کەش وھەوا بە ھەرێمدا جگە لەوەی کە جۆری نەوراییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قوڵتر دەبن، لەروی بارنەوە دەتوانین ھەرێم بۆ دوو ھەرێمی لاوەکی دابەش بکەین کەبریتیە لە:
ھەرێمی بارانی نامسۆگەر
ئەم ھەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانی کەمە(ساڵانە لە ٥٠٠ملم) کەمترە، ئەم ھەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕی بارانی مانگانەو ساڵانەو وەرزانە ھەڵبەزو دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ ھەرێمی پێشوودا، بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لەبەشەکانی باشورو باشوری رۆژئاوادا رەنگە روبەڕوی ھەڕەشەی وشکی ببێتەوە.
لە روی ئاووھەواوە ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ھەرێم پۆلێن دەکرێت کەئەمانەن:
١. ھەرێمی ئاوو ھەوای دەریای ناوەراست:
ئەم جۆرە ئاووھەواییە بەشەکانی باکورو باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم دەگرێتەوەو سنووری باشوری لەگەڵ سنوری باشوری ناوچەی شاخاوی لە ھەرێمدا دەڕوات، ئەم ھەرێمە پتر لە ٥٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی داگرتووە لە رووی گەرمییەوە بەزستانی زۆر سارد و بە ھاوینی فێنک ناسراوە، لەرووی دابارینەوە لەنیوەی زستانە پەرە دەستێنێ ھاوینی وشکە، ھەروەھا ئەو ھەرێمە لە ھەموو ناوچەکانی تری عیراق بەبارانترە، تێکڕای بارانی ساڵانەی لە ٥٠٠ملم دانابەزێت تا بەرەو رۆژھەڵات و باکوورو باکووری رۆژھەڵات برۆین باران زیاتر دەبێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەبێتە ھۆی پچرانی رێگای گواستنەوە لەنێوان شارە جیاجیاکاندا.
٢. ھەرێمی ئاوو ھەوای نیمچە وشک گەرمەسێری:
ئەو ھەرێمە بەشەکەی دیکەی رووبەری ھەرێم دەگرێتەوە لەرووی سیستمی باران بارینەوە لەھەرێمی پێشوو دەچێ (ھاوینی ووشک و برینگ، زستانی بە باران) بەڵام لێی جیاوازە لەرووی کەم بارانییەوە (ساڵانە کەمتر لە ٥٠٠ملم و بەرزی پلەکانی گەرمی لەھاویندا زستانی کەمتر ساردە کەم جاری وا ھەیە بەفری لێ بکەوێ).
