جیھانگیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیھانگری یان جیھانگیری (ئینگلیزی: Globalization یان Globalizm)، وشەیەکی ڕامیاری، ئابووریی، تەکنەلۆژیی، کۆمەڵایەتییە، لەگەڵ دروست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایەداریدا.

باس لە شێوەکانی پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری دونیا دەکات، کە لە ڕۆژئاوادا سەری ھەڵداوە و بەرەو رۆژھەڵات، بە مەبەستی داگیرکردن و دەست بەسەردا گرتنی ھەموو شێوەکانی ژیاندا ھەنگاوی ناوە. بە جیھانیی بوونی گلۆبالیزم دیاردەیەکی جیھانی ھەمە لایەنییە، تا ئەو کاتەی کە سنوردار ناکرێ و ھیچ دەوڵەت و سیستەمێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت، جا ھەر چەندە پێشکەوتوو یان دواکەوتوو بێت. بە جیھان بوونی سیستەمێکی بە ھێز و بە توانا و کاریگەر لە خۆماڵیی کردنی ئابووری بازاڕ بە قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداری جیھانی و ھۆی ھەرە سەرەکیی کە لە دەست کۆمەڵێکی بچووکدا دەسووڕێتەوە. جیھانگیری کە پێکھاتووە لە گەشەکردنی شێوەکانی بەرھەمھێنان ھەتا ئەو پەڕی بەر توانای تەکنەلۆژیی، کە لە لایەکەوە ھەموو خەونەکانی سەرمایەداری جیھان بەدی دەھنێت و لە لایەکی دیکەشەوە ڕێژەی بێکاریی لە نیۆ کۆمەڵدا دەستی پێ دەکا ھەتا دەگاتە پەنجا بە پەنجا لە نێو کۆمەڵگاکەدا. جیھان بینی لە ھەموو کاتەکانی ژیانی مرۆڤ دا رۆلی خۆی دەبینێ و دەست دەخاتە ناو چوکترین شیۆەکانی تێکۆشانی مرۆڤەوە، ھەر لە گەشەکردنی بیرورای ئازادیی تاک‌وگونجاو لە گەڵ بارێکی دراوی داسەپاودا، ھەتا دەگاتە خوو ڕەوشتە کۆمەڵایەتیی و خێزانیی و تاکەکانیش، لە ھەموو بووارەکانی ڕامیاریی، ئابووری، کۆمەڵایەتیی، رۆشنبیریی، تێکنۆلۆژیدا. چەند بەشیک کە لە گڵوبالیزمی سەردەمدا گرینگن پێویستە بخەینە بەرباس.

بە جیھان بوونی ئابووری، گلۆبالیزم کە لە مەیداندا ئەسپی خۆی لە شێوەی پەرەپێدانی تێکنۆلۆژی سەردەمدا بەرەو پێشەوە بردنی ئامێرەکانی بەرھەمھێنان لە شێوەی ئەورووپاییەکان تاو دەدات، ھەتا لە کەمترین کات و ھەرزانترین تێچوون و باشترین جۆری بەرھەم و زۆرترین دەسکەوت دا خۆی دەبینێتەوە. ھەر لە بەشەکانی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازییەوە بگرە ھەتا دەگاتە ئاڵووگۆڕی پوڵ و پروسەی بانکی. لە گەڵ بەرەو پێش چوونی تێکنۆلۆژیش کە لە مەیدانی ئابووریی دا لایەکی دراوەکەیە، رووی دوھەمی دراوەکەش سەر ھەڵدەدا بەرەو پێشھھوە دھھڕوا بەڵام ئەویش پەرەسەندنی بێکاری و زیادبوونی ئاستی ڕێژەی بێکاری و نزم بوونەوەی ئاستی ژیانی ئەو بەشەی کە پێی دەگوترێ ھیزی کار. دیارە لەم مەیدانە دا واتە مەیدانی ئابووریی، جیھانیی بوونی کە لە بەرژەوەندی و بە کەڵکی ھەموو سەرمایەداری بێ، بەڵکو زیاتر بە قازانج و بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژھەڵات، سەرمایەداری وەک وڵاتەکانی ئەورووپا، ئەمریکا و ھتد.. دەبێت.

جیھان بینی لە مەیدانی رۆشنبیریدا. جیھان بینی جۆرە سیستەمێکی جیھانی تایبەتییە کە بە گەشە کردنی بیرورا بەرە و پێشەوە چوونی ئازادیی تاک لە بیروڕا دەربڕین و بۆ چووندا، بە بێ ھیچ جۆرە کۆت و کۆنترۆل و رێگرییەک، دیارە ئەمەش نە سەلمێندراوە و ناش‌سەلمێندرێت، بەڵکو بو پرۆسەیەکی دوورودرێژدا دەڕواو رۆیشتووە ھەتا گەیشتوتە ئەو قۆناخەی ئێستا. دیسانە کە لەم مەیدانەش دا تێکنۆلۆژی رۆلی گرینگی خۆی بینیوە، ئەگەرچی جۆرە سانسۆرێک لە سەر رۆژنامە، گۆڤار، خۆپێشاندان، سیمینار، میزگرد یان ھەر جۆرە چالاکییەکی دیکەی دەربرینی بیروراو بۆچۆون ھەبێ، بە کام لە ئاستی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی سەردەمی جیھان بینی دا دەست بەستراوە. بۆ نمونە پەیدا بوونی موبیل و ئێنتیرنێت، پێکھێنانی ماڵپەڕی ئێنتیرنێتی، مەیدانی دە ڕبڕینی بیرو بۆچوون و تۆژینەوەی زیاتر بەر فەراوانتر کردۆتەوە و کە ھەموو جۆرە سانسۆرێک دەست بەستراوە. جیھان بینی گلۆبالیزم وایی لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردوە کە دونیای کردۆتە گوندێکی بچوک کە چوکترین دەنگوباس لە یەک چرکە دا لە سەرتاسەری جیھاندا دەنگدەداتەوە.

  1. جیھان بینی لە مەیدانی کۆمەڵایەتیدا. ئەگەرچی لە مەیداندا پڕوسیسیکی دوورودرێژ لە رۆژئاوادا رۆلی خۆی دەبینی و لە نەجاتدانی کۆمەڵ لە سیستێمیکی باوک سالاریدا بەڵام بۆتە ھۆی ھەڵتەکاندن و لە بن دانی، کە لە شێوەی بەرھەم ھێنانی ئوروپایەکان و رۆژئاواییەکان کە لە ئاسیاش سیستەمی بە کارھێنانی ئامێرەکانی بەرھەم ھێنانە. وە ڕیشە کیشانی رەگ ونەریتە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی سروشتی کە ھەنگاو ھەڵدێنیتەوە. لە سەر ئاستی رۆژھەڵاتدا بۆتە مایەی سەرھەڵدانی دەمار گرژی نەتەوەیی، و رزگاری و لە ھەمانکاتێش دا لە بندان و لە گرێژە نەبردنی ھەموو بەھا گرینگەکانی خوو ونەریتە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی ناسروشتی و دوور لە پرۆسیسی بەرەو پێش چۆون، و بە شیوازی داسەپاندن و وێکچون و لاسایی کردنەوە کە ئەوەش لە جیاتی ئەوەی ئاکامی چاک لەو لە مەیدانی کردەوە دا وەک رۆژ ئاوا بدا بە دەستەوە، لەم مەیدانە دا گلۆبالیزم نەیتوانیوە لە رۆژھەڵات دا ئامانجەکانی خۆی بە شێوەیەکی باش بەرنامە رێزی بکات لە گەڵ گەشە کردنی تێکنۆلۆژیدا کە دیھەوێ بە دیبێت.
  2. گلۆبالیزم لە گۆڕەپانی ڕامیاریدا. لەو مەیدانە دا دوو زاراوەی دیکە و دوو سیستەمی دیکەی ڕامیاری کە ھاوشێوەی گلۆبالیزمن دەبنە مۆرکی کۆمەڵگای رۆژئاوایی، کە دیسان بە چەندین ڕیگای جۆراو جۆردا رۆیشتوون ھەتا گەیشتوونەتە ئەو شێوەیەی ئێستا کە ئەویش حوکمی دیمۆکراتی و کۆمەڵگای مەدەنییە، دیارە ئێمە نامانھەو لێرە دا باس لە کۆمەڵگای مەدەنی لە سەر پلە و بەھاکانی دیمۆکراتی بدویێن، بەڵام دەمانھەوێ ئەوەی روون بکەینەوە کە یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی بەرھەمە ھەرە بەنرخەکانی گلۆبالیزم کە بریتیە لە سەرھەڵدانی دیمۆکراتی لە سیستەمی بەریوەبەرێ کردنی کۆمەڵ، کە لە کۆمەڵگای مەدەنیی دا چاوەدێری کردن و پاراستنی ئەو سیستەمە دیمۆکراتییە و تووڕ ھەڵدانی سیستەمی سەربازی و دیکتاتۆریی و تاکە دەسەڵاتیی لە بەڕیووەبھرایەتیی کردنی کۆ‌مەڵگادا. ئەگەرچی وەک ناو لاسایی کردنەوەیە، بەڵام بە پڕوپاگەندە کردن نە وەک بە کردەوە کە بەرەی رۆژھەڵاتیش خۆیان وا نیشان دەدەن، بە تایبەتی ھەرە پێشکەوتووخۆازەکان بە ناو کە وا نیشان دەدەن ئەوانیش ڕێگای دیمۆکراتیان گرتووتە بەر بەڵام چوکترین و سادەترین وەزیفەیی دیمۆکراتیان ھەتا ئێستاش بە جێ نەگەیاندووە کە پەیڕوکردنی ھەڵبژاردن و دیاری کردنی دەسەڵات و ماوەی بەڕێوبەری کردنەکەیان کە حەز ناکەن کەسی تر دەسەڵاتداری بکات بە جگە لە ئەوان.
  3. گلۆبالیزم لە مەیدانی دیمۆکراتییدا لە ناو کۆمەڵگای مەدەنی و سیستەمی دیمۆکراتیدا، گلۆبالیزم بۆتە ھۆی تێکەڵ بوون و بە کردەوە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان. لە ئاخرەکانی سەدەی رابردووش دا کاریگەری ھەبووە لە سەر کۆمەڵگا مام ناوەندەکان، لە پاش نەمانی «شەری سارد» وردە وردە خەریکە لە نێو کۆمەڵگا دوا کەوتووەکانیش دا ڕیشە دادەکوتێ، بە تایبەتی لە ناو کۆمەڵگا رۆژھەڵاتییەکان دا کە دامەزراندنی سیستەمێکی دیمۆکراتی بەرەو ھەڵدێریان دەبا.
  4. گلوبالیزم لە مەیدانی راگەیاندن و میدیادا. لە بارەی بەرەو پیشچوونی راگەیاندنی دەنگ و رەنگ بە ھۆی پەیدابوونی ئێنتیرنێت و، موبیل، سەتەلایت و فەراوان بوونی مەودای کەناڵە ئاسمانیەکان، راگەیاندن و نیشاندانی ئاستی پێشکەوتن وایلێھاتووە کە گلۆبالیزم لەم سەردەمە دا خزمەتێکی گەورەی بە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردووە و، کە ئەوەش دەبێتە ھۆی لێک نیزیک بوونەوە و لێک شارەزا بوون و زیاتر لێک تیگەیشتنی مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە. دیارە گلۆبالیزم ڕولی خۆی لە سەر ھەموو ئاستەکانی مەیدانی ژیانی مرۆڤ دا بینیوە، بەڵام بە شێوازی جۆراوجۆر