جیھان ئارا پاوەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جیھانارا خانمی پاوەییەوە ڕەوانە کراوە)
جیھان ئارا خانمی پاوەیی
لەدایکبوون١٢٧٥ کۆچی
١٨٥٩ زایینی
پاوە، کرماشان
مردن١٣٢٩ کۆچی
١٩١١ زایینی
جوانڕۆ، کرماشان
پیشەھۆنراوەنووس
زمانکوردی (ھەورامی، ناوەندی)
نەتەوەکورد
ڕەگەزئێرانی
سەردەممیرنشینی ئەردەڵان
بواری کارکردنئەدەبی کوردی، شیعر
قوتابخانەی ئەدەبیشیعری کلاسیکی کوردی

جیھان ئارا خانمی پاوەیی یان جیھان ئارا خاتونی پاوەیی (بە فارسی: جھان‌آرا خانم پاوەای) (لەدایکبوون: ١٢٧٥ کۆچی (١٨٥٩ ز) - مردن: ١٣٢٩ کۆچی (١٩١١ ز)) کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی، و ھاوسەری یەکەمی عەلی ئەکبەرخانی شەرەفولمولکی ئەردەلانی، شاعیری کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی وتووە.[١][٢][٣]

جیھانارا خانم، خوشکی ئاغا عینایەت ناسراو بە «ھیدایەتی» یە کە ئاغای برایشی ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگ بووە. جیھان لەلای باوکی خوێندوویەتی و پاشان مامۆستای تایبەتی بووە. جیھانئارا ماوەیەک ھاوسەری عەلی ئەکبەر ئاغای شەرەفولمولکی ئەردەڵانی بووە. دوای ئەوە لەگەڵ ئەودا لە یەک جیادەبنەوە، شوو دەکات بە حەبیبوڵڵا خانی جافی جوانڕۆ.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زنان نامی کرد، وێبگەی سۆران کوردستانی.
  2. ^ -یکی-از-م/ یادی از جھان آرا خاتون پاوە ای، یکی از مفاخر برجستە کُرد ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەوێبگەی پاوەپرس.
  3. ^ یادی از بزرگان: مرحومە جھان آرا خانم پاوەای / سیروس عزیزی، وێبگەی سەلام پاوە.
  4. ^ پەرتووکی سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، نووسینی:عەبدولڕەزاو عەبدۆلڕەحمان محەممەد (عبدالرزاق عبدالرحمن محمد). لاپەڕەی ٢٣٤.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]