جان ئێف. کێنیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جان کێنیدیەوە ڕەوانە کراوە)

داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی/ویکیپیدیاوە

جۆن فیتزجیراڵد کێنێدی (بە ئینگلیزی: John F Kennedy) (لە دایکبووی ٢٩ی ئایاری ١٩١٧ – مردووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣) کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥ھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتییەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ڕیتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووە یەکەم کاسۆلیک کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە. جۆن کێنێدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕوویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕووداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کێنێدی دا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کوبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوە. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کوبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کێنێدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بووەتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی ئەتۆمی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤییەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانە تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کوبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کوبا داگیرنەکات. جۆن کێنێدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی فەرمی لە شاری دالاس بووە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی لی ھارڤی ئۆزواڵد(Lee Harvey Oswald) 1963-1939 تەقەی لێکرا و بە فیشەک تیرۆرکرا، دوای دەستگیرکردنی لی ھارڤی ئۆزواڵد و لە کاتی بردنی بۆ بەندیخانە لە دوایی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی لە بنکەی پۆلیسی دالاس لەلایەن خاوەن یانەیەکی شەوانەی ناوەخۆیی بەناوی جاک ڕوبی (Jack Ruby)تەقەی لێکرا و کوژرا. جۆن کێنێدی لە ساڵی ١٩٥٣ھاوسەرگیری لەگەڵ جاکلین لی بوڤەر کرد (Jacquline Kennedy) بوونە خاوەنی ٤ منداڵ کە دووانیان دوای ماوەیەک لە لەدایکبوونیان مردون، :-کارۆلین کێنێدی لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٧، ئێستا باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ئوسترالیا، جۆن کێنێدی بچووک John) Kennedy jr) 1960-1999.

سەرچاوەکان[دەستکاری]