تەلەفزیۆنی سعودی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لەساڵی ١٣٨٢ی کۆچی - ١٩٦٢ی زاینی ئەمیر فەیسەڵ عەبدولعەزیز (وەلی عەھد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کات) لەبەیاننامەیەکی وەزاری لەڕۆژی ٢/٦/١٣٨٢ی کۆچی ڕاگەیاند: حکومەتی سعودیە پەخشی تەلەفزیۆنی ھێنایە ناو وڵاتەوە.

لە ٩ی ڕەبیعی یەکەمی ١٣٨٥ی کۆچی - ٧ی تەمموزی ١٩٦٥ی زاینی لەشاری ڕایاز و جەددەوە یەکەمین پەخشی تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی لەو وڵات دەستی پێکردن و لەکاتژمێر ٨ی شەو دادەخرا.

لە زو لحیجەی ١٣٩٤ی کۆچی لە شاری جەددە یەکەم پەخشی ڕەنگاوڕەنگ دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٣٩٤ی کۆچی - ١٩٧٤ی زاینی بۆ یەکەمین جار ئەنجامدانی فەریزەی حەجی بۆ ھەموو جیھان گواستەوە لەڕێگەی تۆڕەکانی سەوایل (مانگی دەستکردە).

کەناڵە بینراوەکان[دەستکاری]

کەناڵی یەکەم[دەستکاری]

کەناڵی یەکەمین تەلەفزیۆنی سعودی ئامانجی بریتییە لە زیادکردنی ھەستی نیشتمانپەروەری لەتەواوی بوارەکانی وڵاتدا لەڕێگەی پڕۆگرامەکانییەوە.

کەناڵی دووەم[دەستکاری]

ئەم کەناڵە بە زمانی ئینگلیزی پەخش دەکات، بەشێوەیەکی گشتی گواستنەوەی وێنەی ڕاستی موسڵمانان و عەرەب و وڵاتی سعودیە بۆ جیھان ئامانجیانە و گۆڕینی بیروباوەڕە خراپەکان دەربارەی ئیسلام و موسڵمانان و عەرەب.

کەناڵی وەرزشی[دەستکاری]

لەکەناڵە تایبەتەکانی چینی گەنجانە و بەشداری لە بۆنە وەرزشی و ڕۆشنبیری و ئابوری و زانستی و خوشەکانی وڵات دەکات. لە ١٦ی ڕەجەبی ١٤٢٣ی کۆچی دەستی بەپەخشکرد.

کەناڵی ھەواڵی[دەستکاری]

ئەم کەناڵە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و گفتوگۆ و لێکدانەوەی سیاسی و دوور لە پڕۆگرامی ڕۆشنبیری و دۆکۆمێنتاری.

کەناڵی نەوەکان[دەستکاری]

ئەم کەناڵە تایبەتە بە مناڵان و پڕۆگرامەکانی تایبەت بەمنداڵان پێشکەش دەکات.

کەناڵی قورئان[دەستکاری]

ئەم کەناڵە لەشاری مەککەوە پەخشدەکات ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەرەمی مەکی دکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان خوێندنەوەی قورئانیش جێبەجێدەکات کە بەدەنگی چەند قورئانخوێنێکی بەناوبانگی جیھانی ئیسلامین.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی سووننەتی پێغەمبەر[دەستکاری]

ئەم کەناڵە لە شاری مەدینەوە پەخشدەکات و ٢٤ کاتژمێر پەخشی ڕاستەوخۆی حەرەمی مەدینی دەکات و تەواوی نوێژەکان و کاتەکانی تریش دەگوازێتەوە، لەگەڵ گواستنەوەی وێنەکان فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا بڵاودەکاتەوە.

لە ١ی موحەڕەمی ١٤٣١ی کۆچی دەستی بە پەخشکرد.

کەناڵی ئابوری[دەستکاری]

کەناڵێکی ئابورییە گرنگی بە گۆڕانکارییە ئابورییەکانی وڵات و کەنداو و جیھان دەدات.

کەناڵی ڕۆشنبیری[دەستکاری]

یەکەمین کەناڵی تایبەت بە ڕۆشنبیری لەسەر ئاستی وڵات، گرنگی بە ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیرانی وڵات دەدات و تەواوی ڕووداوە ڕۆشنبیرییەکانی وڵات دەگوازێتەوە.