تێگەیشتنی ڕاستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەکە

تێگەیشتنی ڕاستی ڕۆژنامەیەک بە زمانی کوردی بوو کە لە لایەن سوپای بریتانیا لە عێراق دەردەچوو. ڕۆژنامەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٨ دامەزرا لە ماوەی شەڕی جیھانیی یەکەم کاتێک کە بریتانیا شەڕی لەگەڵ ئیمپراتۆری عوسمانی دەکرد. بەمەش ڕۆژنامەکە دەچووە خانە پرۆپاگەندە کە بەراوردی دەستوور و یاسای بریتانیا و عوسمانییەکانی دەکرد. ڕۆژنامەکە لەماوەی ١٩١٩–١٩١٨دا ٦٦ ژمارەی دەرکرد؛ ئەفسەری بریتانی ناسراو بە مێجەر سۆن سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوو و بە یارمەتیی شاعیری کورد شوکری فەتحی دەردەکرا.[١][٢] ڕۆژنامەکە بەگشتی تیشکی دەخستە سەر مێژووی کورد و شیعر و زمان و چاندی کوردی.[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://books.google.iq/books?id=DoNSXwb8D9EC&pg=PA277&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  2. ^ http://books.google.iq/books?id=DoNSXwb8D9EC&pg=PA277&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  3. ^ بابەتەکانی ڕۆژنامەکە، http://www.wdl.org/en/item/3270/