تیۆری پاساوھێنانەوە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە تیۆریی پاساوھێنانەوەەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

تیۆریی پاساوھێنانەوە (بەئینگلیزی: Theory of Justification) بەشێکە لە مەعریفەتناسی کە تێدەکۆشێت لە پاساوھێنانەوە بۆ پێشنیارەکان و باوەڕەکان تێبگات. مەعریفەتناسان گرنگی دەدن بە تایبەتمەندییە مەعریفەتییەکانی باوەڕ، کە یەکێک لەوانە پاساوبۆھێنانەوەیە. بە کورتی، ھۆی ئەوە کە کەسێک باوەڕی بە شتێکە ئەوەیە کە پاساوی بۆ باوەڕەکەی ھەیە و بیانووی ھەیە کە لەو باوەڕەدا بێت.

ئەگەر A بانگەشەیەک بکات و ئەوکات B لێی بکەوێتە گومانەوە، کاری دواییی A ڕەنگە ئەوە بێت کە ئاسایییانە پاساوی بۆ بھێنێتەوە. پاساو ڕاڤەیەکە ڕۆشنیدەکاتەوە بۆچی باوەڕەکە ڕاستە و ھەروەھا چۆن کەسێک دەزانێت بەو شتەی کە دەزانێت.