تۆرون
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تۆرون شارێکە لە باکووری لێھستان، سەر رۆباری Vistula دا. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا ٢٠٧١٩٠ کەس دانیشتووی ھەبوووە کە بەم رزەوە بە دوای Bydgoszcz، دووھەمین شاری مەزنی پاردەواڵی کویاوی-پۆمێرانییایە.
تۆرون لەو مژارەوە شارێکی بەرچاو و گرنگە کە شوێنی لە دایک بوونی Nicolaus Copernicusی ئەستێرەژمێرە. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٩٧ دا چووە ناو لیستی کەلەپووری جیھانی UNESCO.
[دەستکاری] مێژوو
تۆرون ھەر نەبێ لە ١١٠٠ ساڵ بەر لە زایینەو شارستانێتی ھەبوووە. لە ٣١-١٢٣٠ دا مێرخاسەکانی تۆتۆنی فەروایکیان لە تۆروندا ساز کرد. یەکەم پەیمانی ئاشتی تۆرون سەبارەت بە شەڕی لێھییانە-لیتوانییانە-تۆتۆنییانە (١٤٠٩-١٤١١) لە تۆروندا واژۆ کرا.
لە ١٤٦٦ تۆرون بوو بە شوێنێکی دەسەڵاتدار لە بندەستی کەیانێتی لێھستان. تۆرون لە ساڵی ١٥٧٧ بە دوای ھەڵگۆڕینی پرۆتێستانت ملی دا بە پرۆتێستانتێتی. لە کاتی گەرمانەواریکێدا تۆرون ناوەندێکی بەپێز بوو بۆ خەبات کردن دژی ئەم شێوە و پاراستنی چاندی لێھی.
لە ساڵی ١٩٤٥ و بە شوێنی کۆتایی ھاتنی شەڕی دووھەمی جیھانی رووداوێکی گرنگ بۆ تۆرون پێش ھات و ئەوەش دامەزراندنی زانکۆی Nicolaus Copernicus بوو.