تووپاک شاکوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Tupac Shakur
تووپاک شاکوور

لەدایکبوون
لیسەین پاریش کرووکس

(١٩٧١-0٦-١٦) ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧١
نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مەرگ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦(١٩٩٦-٠٩-١٣) (٢٥ ساڵ ژیاوە)
لاس ڤێگاس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆکاری مەرگگووللە
ناوەکانی تر
  • 2Pac
  • Makaveli
  • MC New York
پیشە
  • ڕاپەر
  • گۆرانی نووس
چالاکبوون١٩٨٧ (1987)–١٩٩٦ (1996) [١][٢]
باڵا١٧٥٫٩ cm (٥ پێ ٩ in)
ھاوسەرکێیشا مۆریس (ھاوسەرگیری ١٩٩٥؛ ١٩٩٦)
یار
  • کیدادا جۆنس (١٩٩٦)
مناڵ(ەکان)نییە
باوان(ەکان)ئافێنی شاکوور
بیڵی گارلاند
خزمەکانموتولو شاکوور (زڕ باوک)
ئاساتا شاکوور (زڕ پور)
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
  • ھیپ ھۆپ
  • ھیپ ھۆپی سیاسی
  • West Coast hip hop
کۆمپانیاکان
  • Interscope
  • Amaru
  • Death Row
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • Digital Underground
  • Outlawz
  • Thug Life
  • Dr. Dre
  • Johnny "J"
  • Suge Knight
وێبگەwww.2pac.com
واژوو


تووپاک ئامارو شاکوور (/ˈtpɑːk ʃəˈkʊər/ TOO-pahk shə-KOOR؛ لیسەین پاریش کرووکس لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧١ – مردووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦) ناسراو بە ناوی سەر ستەیجی 2Pac وە بە نازناو Makaveli، ڕاپەر و نووسەرێکی ئەمریکی بوو. ئەو بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕاپەرەکانی ھەموو کات دانراوە. زۆرینەی کارەکانی تووپاک بە باسکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوە کە بەسەر شارە ناوەکییەکاندا ھاتووە، وە ئەو بە ھێمایەک بۆ خۆڕاگری و چالاکی دژی نا یەکسانی دانراوە.

تووپاک لە مانھاتان لەدایکبووە، شارێکی سەربەخۆی نیویۆرک ستی، بەڵام چووە بۆ ناوچەی سان فرانسیسکۆ بەی لە ١٩٨٨. ئەو چوو بۆ لۆس ئەنجلس لە ١٩٩٣ بۆ پێشخستنی پیشە موزیکییەکەی. لەکاتی بڵاوبوونەوەی یەکەم ئەلبوومی 2Pacalypse Now لە ١٩٩١، ئەو بووە ھێمایەکی سەرەکی لە West Coast hip hop، باسکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی لە جۆرەکەی لەکاتێکدا کە gangsta rap بەناوبانگبوو لە خەڵکیدا.[٣][٤] تووپاک ناوبانگی زیاتری دەرکرد بە ئەلبوومەکانی دوای Strictly 4 My N.I.G.G.A.Z... (١٩٩٣) و Me Against the World (1995).[٥]

تووپاک زۆر بەژداربوو لە گەورەبوونی دژایەتی ھیپ ھۆپی East Coast و West Coast لە نێوان ١٩٩٥ و ١٩٩٦.[٦] ئەلبوومە دوو دیسکییەکەی All Eyez on Me (١٩٩٦) بە Diamond دانرا لەلایەن RIAA. لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٦، تووپاک چوار جار تەقەی لێکرا لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کە بە لایدا لێیخوڕیبوو لە لاس ڤێگاس؛ دوای شەش ڕۆژ مرد وە بکوژەکەش ھەرگیز نەگیراوە. The Notorious B.I.G.، ھاوڕێکەی تووپاک کە دواتر دژایەتی ئەکرد، بە بکوژەکە دانرابوو، بەڵام ئەویش بە ھەمان شێوە کوژرا دوای شەش مانگ.[٧][٨] پێنج ئەلبووم دوای مردنی بڵاوکرانەتەوە، کە ھەموویان بە پلاتینۆم دانراوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

تووپاک یەکێکە لە پڕ فرۆشترین گۆرانیبژەکان کە ٧٥ میلیۆن گۆرانی و ئەلبوومی لە سەرتاسەری جیھان فرۆشراوە. لە ٢٠٠٢ دا، ئەو خرایە ناو Hip-Hop Hall of Fame.[٩] لە ٢٠١٧ دا، خرایە ناو Rock and Roll Hall of Fame.[١٠] مەگەزینی Rolling Stone تووپاکی ناوھێنا لە لیستی «١٠٠ باشترین ھونەرمەندانی مێژوو».[١١] لە دەرەوەی موزیک، تووپاک سەرکەووتنی بەدەست ھێناوە وەک ئەکتەرێک، وەک ڕۆڵە سەرەکییەکانی وەک بیشۆپ لە Juice (١٩٩٢)، ڵەکی لە Poetic Justice (١٩٩٣) کە لەگەڵ جانێت جاکسن ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە، ئیزێکیڵ لە Gridlock'd (١٩٩٧)، وە جەیک لە Gang Related (١٩٩٧)، کە ھەموویان سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ John Lynch (September 13, 2017). "The incredible career rise and tragic murder of Tupac Shakur, who died 21 years ago". Business Insider. Retrieved June 10, 2019. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Connie Bruck (June 29, 1997). "The Takedown of Tupac". The New Yorker. Retrieved November 13, 2019.
  3. ^ Tupac Shakur – Thug Angel (The Life of an Outlaw). 2002.
  4. ^ Alexander, Leslie M.; Rucker, Walter C., eds. (February 28, 2010). Encyclopedia of African American History. Vol. 1. ABC-CLIO. pp. 254–257. ISBN 978-1-85109-769-2.
  5. ^ ئێدواردس، پۆوڵ، ٢٠٠٩، How to Rap: ھونەر و زانستی ھیپ ھۆپ MC, Chicago Review Press, p. 330.
  6. ^ Jay-Z: Essays on Hip Hop's Philosopher King, p. 55
  7. ^ Antonio Planas (April 7, 2011). "FBI outlines parallels in Notorious B.I.G., Tupac slayings". Las Vegas Review-Journal. Archived from the original on April 11, 2011. Retrieved February 19, 2013.
  8. ^ Koch, Ed (October 24, 1997). "Tupac Shakur's Death Certificate Details". numberonestars. Las Vegas Sun. Archived from the original on May 23, 2012. Retrieved December 31, 2016. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  9. ^ "Notorious B.I.G., Tupac Shakur To Be Inducted Into Hip-Hop Hall Of Fame". December 30, 2006. Archived from the original on December 30, 2006. Retrieved January 7, 2012. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Rock and Roll Hall of Fame taps Tupac, Journey, Pearl Jam". USA TODAY. Archived from the original on December 20, 2016. Retrieved December 20, 2016.
  11. ^ "100 Greatest Artists". Rolling Stone (بە ئینگلیزی). December 3, 2010. Retrieved June 11, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]