تووتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جووتێک تووتیی سێنیگاڵی لە ئەفریقا

تووتی (بە ئینگلیزی:Psittacidae) دەستە پەلەوەرێک بە دەنووکی سووری کوڵ و کووڕ، لاقی ئەستوور، دوو قامک لە پێش و دوو لە دوا، پەڕ و پۆی ڕەنگامە(پتر کەسک)، کلکی درێژ و نووک تیژ[١] و دەنگی بەرزەوە کە بڕێکیان دەمەلاسکە دەکەنەوە.[٢]

تووتی مەلێکی زۆربە کەسکە، لە تیرەی تووتییان (Psittaciformes). زۆربەیان لە ناوچە گەرم و شێدارەکانی ئەفریقا و هیند دەژین. ٣٧٢ جۆر لەم مەلە لە ٨٦ ژێرجۆردا پۆلێن کراون.
ئەم مەلانە زۆرتر ڕوەک ، دانە ، ناوکە، خونچە و ... دەخۆن. ژمارەیەکی کەم لەم تیرە، مێروو و گیانەوەری بچووکی وەک مشک دەخۆن.[٣]

سەرچاوە[دەستکاری]