تاقیکردنەوە

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، تاقیکردنەوە (بە ئینگلیزی: experiment) پێـڕەوێکە بۆ تۆژینەوەی پێوەندییە ھۆیییەکانی نێوان گۆڕەکەکان، یان ئەوەی سەنگاندنی گریمانەکانە. تاقیکردنەوە بەردی بناغەی پێـڕەوە ئەزموونییەکانی بەدەستھێنانی زانیاری دەربارەی جیھانە و ھەم لە زانستە سروشتییەکان و ھەمیش لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەچێت. تاقیکردنەوە دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە کردەیی‌یەکان و بۆ پشتیوانی یان بەدواوەدانی بانگەشە بیردۆزییەکان کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

پێرست

[دەستکاری] تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان

تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان زۆرتر لە تاقیگەکاندا ئەنجامدەدرێن. تاقیکردنەوەیەک یان ئەزموونێک دتوانرێت بەکەڵکوەرگرتن لە پێڕەوی زانستی جێبەجێبکرێت. ھەنگاوەکان ئەمانەن: ڕوانین، پرسکردن، دروستکردنی گریمانەکان، ئەزموونکردنی گریمانەکان، شیکاریی ئەنجامەکان، ئەنجامگری، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.

ھۆکاری ئەزموونکردنی گریمانەکان ئەوەیە کە بتوانرێت بـڕوایان پێ بکرێت، حاشایان لێ بکرێت، یان ئەوەی کە بەھۆی زانینی لەبەردەستی ئێستادا چاکسازی بکرێن.

[دەستکاری] تاقیکردنەوە سروشتییەکان

زاراوەی "تاقیکردنەوە" زۆرتر واتە تاقیکردنەوەیەکی دەست‌بەسەراگیراو، بەڵام ھەندێجار ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکان زۆر دژوار و ئەستەمە. لە ئاوەھا دۆخێکدا، لێکۆڵەران پەنادەبنە بەر تاقیکردنەوە سروشتییەکان. تاقیکردنەوە سروشتییەکان لە جیاتی یاریـپـێکردن بە یەک یان چەن گۆڕەکی قەوماو (وەکوو ئەوەی لە تاقیکردنەوە دەست‌بەسەراگیراوەکاندا دەکرێت)، تەنیا پشت‌دەبەستن بە تێـڕوانین لە گۆڕەکەکانی ئەو سیستەمەی کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

[دەستکاری] تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان

ھەندێ لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان ئەمانەن:

[دەستکاری] وتارە پێوەندیدارەکان

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر