تابلۆید

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
تابلۆیدە بەریتانیەکان ۵ی تەمموزی ۲٠۱۱

تابلۆید جۆرێکە لە ڕۆژنامە کە لە هەندێ وڵاتانی وەک بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەگان نیوەی قەبارەی ڕۆژنامە پەڕە پانەکانە. ڕۆژنامەنووسی تابلۆید جۆرێکی ڕۆژنامەنووسیە کە پەیڕەوکەرانی ئەم جۆرە ڕۆژنامەنووسیە ئەو جۆرە ڕۆژنامانەن کە گرنگی ئەدەن بە هەواڵی وروژێنەر، وەک هەواڵی تاوانکاری، ئەستێرەناسی، ستوونی ووتی ووتی و ژیانی تایبەتی کەسانی بە ناوبانگ یان کەسانی وەرزشکار وە هەواڵی خواردن و خواردنەوە.

ڕۆژنامە پەڕە پانەکان ئەوانەن کە زیاتر گرنگی بە هەواڵ و شرۆڤەی جددی ئەدەن نەک وروژێنەر[١] بۆ نموونە ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانی و نیویۆرک تایمز.

بۆخۆی وشەکە هەم بۆ قەبارەی ڕۆژنامەکان بەکاردێ (کە لە بریتانیا ٤۳٠ملم بە ۲۸٠ملم) وە هەم بە مانای جۆری ڕۆژنامەکەش دێت.[٢] وە هەروەها لە بنەمادا لە ووشەی tablet+oid ەوە هاتوە کە تابلێت بە مانای حەب و پاشگرەکەش ئەیکات بە ئاوەڵناو. [٣]

پەراوێز[دەستکاری]

  1. فەرهەنگی ئۆکسفۆرد، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.
  2. فەرهەنگی کامبریج، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.
  3. فەرهەنگی دیکشنەری دۆتکۆم، ڕۆژی سەردان ۱۲/۱٠/۲٠۱۳.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی