بەھائەددین نەقشبەند بوخارایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد بەھائەددین نەقشبەند بوخارایی ناوی تەواوی محمد بھاءالدین محمد کوڕی محمدە(717 - 791ک)(1318 - 1389ز) بە خواجە بەھائەددین نەقشبەند بوخارایی یش ناسراوە، دەگوترێت کەوا بە سیلسیلە دەگەرێتەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، یەکێکە لە عاریفانی ئیسلامی - سونه‌. لە ساڵی (1318زاینی)(717کۆچی) لە "قصر عارفان" کە گوندێکە لە نزیک بوخاراوە لەدایک بووە. بە دامەزرێنەری تەریقەتی نەقشبەندی دادەنرێت. بەڵام ناشتوانین بڵێین بەھائەددین تاکە بنیات دانەری سەرەکی ئەو تەریقەتەیە، چونکە لە ڕاستیدا تەریقەکەی ئەو، ھەر درێژەی تەریقەتی خواجەکانە، ئەو ڕێ و ڕەوشت و سلووکەی کە خواجە یووسفی ھەمەدانی (535 ـ 440 کۆچی) و خواجە عەبدولخالقی غوجدەوانی (575 ـ493 کۆچی) دایان مەرزاندبوو. محمد بھاءالدین نقشبند لە ساڵی (1389ز)(791ک) ھەر لە بوخارا کۆچی دوایی دەکات و گڵکۆکەیشی ھەر لە وڵاتی ئۆزبەکستان و لە شاری بوخارادایە.

سه‌رچاوه‌كان[دەستکاری]

1-كتێبی مه‌جلیسی ئه‌ولیا له‌ نوسینی مامۆستا شه‌ڵماشی

2-كتێبی كه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌كانی نێو دونیای ته‌سه‌وف له‌ نوسینی:- یاد نورسی