بەکەسکردن
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەکەسکردن خوازەیەکی ھەبوونناسانەیە کە تێیدا شتێکی بەرھەست یان دەرھەست وەکوو کەسێک نیشاندەدرێت [١]. لە وێژەدا، بەکەسکردن واتە کەسایەتیی مرۆڤانە بە شتان و گیانلەبەران دان و وەک مرۆڤ پیشاندانیان [٢].
[دەستکاری] نموونەکان
- خۆر وا بەڕۆشنی تیشکی دایە من دەتوت ئەو تەنیا بۆ من تیشکی دەدا (لەم نموونەیەدا، خۆر وەکوو کەسێک ھێنراوەتە پێش چاو کە توانای بڕیاردانی ھەیە).
- بەرازەکە لە خەو ڕابوو و ھەستا سەر پێ و دەستی کرد بە قسەکردن.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ بەکەسکردن چییە؟ (بە ئینگلیزی)
- ↑ ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، فەرھەنگی فارسی بە کوردی