بەکارھێنەر:Salih khalifane

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستیڤن ھاوکینگ ستیفن ویلیام ھاوکینگ لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لەزانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری. ستیڤن هۆوکینگ به‌م دواییانه‌ کتێبێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ پرسیار له‌ دروستکه‌ری گه‌ردوون ئه‌کات به‌ رونی باوه‌ری خۆی ئاشکرا کرد که‌ ده‌ڵێت که‌ هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له‌ نێو ئاین و ئاین زاکان نایه‌وه‌ ستیڤن له‌ پرۆگرامی ساناترین رون کردنه‌وه‌ بۆ گه‌ردون ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ خوایه‌ک بوونی نیه‌، ئه‌مه‌ ئه‌م گه‌یه‌نێته‌ دۆزینه‌وه‌و ئه‌نجامێکی به‌ که‌لک که‌ هیچ دۆزه‌خ و به‌هه‌شتێکیش بونی نیه‌ ئێمه‌ هه‌ر یه‌ک ژیانمان هه‌یه‌ تا دیزاین کراوی مه‌زن که‌ گه‌ردونه‌ به‌رز بنرخێنین ستیڤن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێمان وابێ شتێک ئه‌توانێ به‌بێ دروست بوونی هه‌بێت ئه‌و شته‌ بۆ گه‌ردوون نه‌بێ له‌بری خوداکان