بەکارھێنەر:Malband

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی تەواو: مەڵبەند غازى سلێمان ، لە دایک بووى ١٩٨٧/١٠/١٤ ى شارۆچکەى دووکانى سەر بە پارێزگاى سلێمانیم .

بۆ ماوەى ١٣ ساڵ لە دووکان ژیانم بەسەر بردووە و دواتر لە ٢٠٠٠/١١/١٠ بەو پێیەى باوکم کارەکەى گواستەوە بۆ سلێمانى ، ماڵیشمان چووە ئەو شارە تا ساڵی ٢٠٠٦ و لەو کاتەوە لە شارى رانیە نیشتەجێین. بەو پێیەى زۆر ئارەزووى کۆمپیوتەرم هەبوو ، هەر لە سەرەتاى چونمان بۆ سلێمانى بەشدارى خولەکانى کۆمپیوتەرم کرد لە ساڵی ٢٠٠١ لە کازیوەى سەرا و لەوێوە دەستم کرد بە کارکردن لە کۆمپیوتەرداو تا ئێستاش بەردەوامم.

لە ٢٠٠٦/٩/١ وەک مامۆستاى کۆمپیوتەر لە سەنتەرى چالاکى گەنجانى رانیە دەست بەکار بووم و چەندین کەسم لە بوارەکەدا پێ گەیاندووەو ساڵی 2019 وازمهێنا.

لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە کارى رۆژنامەنوسی دەکەم و ئێستا ئەندامى کارای سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستانم. سەرەتا لە رۆژنامەى لێدوان دەستم بە کارى رۆژنامەنوسی کرد لەژێر سەرپەرشتى چەند هاوڕێیەکى بەڕێزم ، چەندین ریپۆرتاژم ئامادە کرد بۆ ئەو رۆژنامەیە، هەروەها وەک دیزاینەرێک کارم لەم رۆژنامەیەدا کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا توانیم بۆیەکەم جار لە دەڤەرى راپەرین رۆژنامەیەکى تایبەت بە بوارى کۆمپیوتەر دەربکەم بە ناوى ئێف وەن (f1) کە ژمارە متمانەى ژمارە (٩٨) ى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستانى پێدراوە . لە ئێف وەندا هەموو کارەکان خۆم دەمکرد ، خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەر دیزاینەرى رۆژنامەکەش بووم هەوەها لەسەر پارەى گیرفانى خۆم چاپم دەکرد و بڵاو دەکردەوە بەبێ بەرامبەر چونکە ئامانجم بوو خەڵک لە بوارى کۆمپیوتەردا زیاتر ئاشنایەتیان پەیدا بێت. لە ساڵی 2011 وێبسایتى مەڵبەند نێتم کردەوە لەوێش بە هەمان شێوە چەندین هەواڵ و ریپۆرتاژم ئامادەکرد

لە ساڵێ 2013 رۆژنامەى (بریسک) م بە چاپ گەیاند کە خۆم خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەرو دیزاینەری ئەو رۆژنامەیەم

بەڕێوەبەری ماڵپەری (بریسک پرێس)بووم بە ناونیشانی http://briskpress.net/

خاوەنی ماڵپەری رێبەری رانیە کە رێبەرێکی گرنگی رانیەیە

دەرچووی پەیمانگا کۆمپیوتەری راپەڕینم

ئێستا خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەرم