بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk3
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٠ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە کۆتا پێغەمبەر و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، باوەڕیان وایە پارێزراوە لە ھەڵەکردن، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر موسڵمانان بەجێھێشتووە، زۆر بەگەورەیان داناوە و شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەرتووکەکانی سیرە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.
لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.
لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٦ی ئازار – پردی فرانسیس سکۆت کی لە شاری بالتیمۆری ئەمریکا داڕما، دوای ئەوەی لەلایەن کەشتییەکی سینگاپوور پێکدادرا.
- ٢٢ی ئازار – لە ھێرشێکی تیرۆریستیدا لە کراسنۆگۆرسکی ڕووسیا، لانیکەم ١٤٠ کوژران و ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٠ی ئازار – ھەرێمی کوردستان، عەرەبستانی سعوودی و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی ١١ی ئازاریان وەکوو یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد، بەشێکی تریان وەکوو ئێران ڕۆژەکەیان بە تەواوکەری مانگی شەعبان دانا.
- ١ی ئازار – ھونەرمەندی مانگای ژاپۆنی ئاکیرا توریاما، نووسەری دراگۆن بۆڵ، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی شوبات – لە خەڵاتەکانی بافتادا، ئۆپنھایمەر وەکوو باشترین فیلم و کیلیان مێرفی (لە وێنەکەدا) وەکوو باشترین ئەکتەر ھەڵبژێردرا.
- ١٦ی شوبات – ئەلێکسی ناڤاڵنی، سیاسەتوانی ڕووس و ڕەخنەگری دەسەڵاتی ڤلادیمیر پوتین لە بەندیخانەدا کۆچی دواییی کرد.
- لەساڵی ٢٠١١ موحەممەد ئەلبوعەزیزی لەدایک بووە، کە لەدژی دەسەڵاتەکەی زەینەلعابدین کوڕی عەلی سەرۆکی تونس خۆی سوتاند، و بەھۆیەوە ڕاپەڕین چەندین وڵاتی عەرەبیی گرتەوە دواتر ئەم ڕاپەڕینە ناونرا بەھاری عەرەبی.
ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە و ھەموو کەسێک دەتوانێت پەرە بە بابەتەکانی بدات. بەشداری کردن ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیا و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بەڵام بۆ بەرگری لە خراپکاری پەیڕەوی سیاسەتەکان و ڕێساکان دەکرێت. بۆ دەستپێکردن ببە بە ئەندام و ئەمانە ببینە:
پاشان:
- ڕێساکانی نووسینی کوردی لێرە فێر ببە.
ئەگەر کێشەیەکت ھەیە سەردانی ئەمانە بکە:
- پێرستی ڕێنوێنیەکان (بە کوردی) (بە ئینگلیزی، بە عەرەبی، بە فارسی)
- پرسگا: بۆ پرسیارکردن لە شارەزاکانی ویکیپیدیا
کۆمەڵگای ویکیپیدیا، بەشداربووانی تێکۆشەر و خۆبەخشن کە لە پەرەپێدان و لە ڕێساکانی ویکیپیدیادا شارەزان.
- دەروازەی کۆمەڵگا، ڕاگەیاندن و ڕێدۆزیی چالاکییەکان
- دیوەخان، وتووێژ لە سەر کێشەکان و پێشنیارەکان
- کوردیگە، ھاوکاریی ویکیپیدیا کوردییەکان
- دوایین گۆڕانکارییەکان (irc)، وتارە نوێکان
- کۆلکەوتارەکان، وتارە لایەنگرانەکان، وتارە ناخاوێنەکان
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
-
کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا -
میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی -
مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا -
ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد -
ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد -
ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد -
ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان -
ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد -
ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان -
ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون -
ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد -
ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگ و زاراوەنامە