بەڕەی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەڕکی کوردەواریەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە بەڕکی کوردەواری نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
بەڕێکی کوردی

بەڕک یان (بەڕ، بەڕە، قالیچە، یاخود فەرشی کوردەواری) لە جیھانی مافوورفرۆشان بە مافووری کوردی (Kurdish rug) یاخود کوردستان ناسراوە و دەسکردی وڵاتی کوردستانە، لە ڕووی جوگرافیاوە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیاوە دەست پێدەکات تا نزیک چیاکانی تۆرۆس و بەشەکانی خوارووی قەفقاز و باکووری عێراق و ئەرمەنستان و باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە. جوانی بەڕەی کوردەواری لە زاڵ بوونی ڕەنگی شین و سەوز و زەعفەرانی دیارە کە ئاخنراو بە نەخشی میناخانی و حەوزی گوڵزار. پەیکەری مافووری کوردی لە خوری چێنراوە و پتەو و توندە. مافوور و بەڕکی دەسکردی وڵاتی کوردەواری بەمە ناسراوە کە پڕە لە ھێما و ئاماژە، دەستچنی مافوورەکە ھەمیشە دەیەوێت بەسەرھاتی خۆی لە نەخشەکاندا گوزارشت بکات و پەیامێک ئاڕاستەی بینەری بکا. نزیکترین بەڕکی دەوروبەر کە نزیکە لە فەرشی کوردی فەرشی ھۆزی یوروکە لە (ناوەڕاستی ئەنادۆڵ) و فەرشی کوردی خۆراسانە (قۆچان).

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فەرشی بیجاڕ، فەرشی سونقوڕ لە ناوچەیی کولیاییی پارێزگەی کرماشان و ھەروەھا گلیمی شاری ھەرسین زۆر ناسراو و بەناوبانگە.

ژێدەرەکان[دەستکاری]