بەچاو خوێندنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەچاو خوێندنەوە (بەئینگلیزی: Sight-reading) لەمۆزیکدا، بریتییە لەوەی کە ژەنیارێک نۆتەی پارچە مۆزیکێک دەخوێنێتەوە و لەھەمان کاتدا دەشیژەنێت. لەم تەکنیکەدا، زۆرینەی کاتەکان ژەنیار پێشتر ئەو نۆتەیەی نەخوێندۆتەوە و نەیدیووە، بۆیە بەجۆرێک لەجۆرەکان کارێکی گەلێک قورسە. بەچاو خوێندنەوە ھەندێک جاریش بۆ وەسفکردنی ئەو گۆرانیبێژەش بەکاردێت کە ڕاستەوخۆ دەقی گۆرانییەکە دەیخوێنێتەوە و لەبەری نییە.