بەرنامەی «سڵاو، جیھان!»

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەرنامەی «سڵاو، جیهان!»ەوە ڕەوانە کراوە)
بەرنامەیەکی "سڵاو جیهان!" کە بە JavaScript درووستکراوە.

بەرنامەی "سڵاو، جیھان" بریتییە لە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر کە پەیامی  "سڵاو، جیھان" (یان پەیامێکی ھاوشێوە) نیشان دەدا لەسەر شاشە. لەبەر ئاسانیی درووست کردنی، وا باوە لە کاتی دەست پێکردن بە فێربوونی زمانێکی بەرنامەسازی ئەو بەرنامەیە درووست بکرێ.بەرنامەکە بەکاردێ بۆ ئاشناکردنی سینتاکسی زمانی بەرنامەسازی بە تازەکاران. ھەروەھا بەکاریش دێ بە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواو کارکردنی زمانێک یان سیستەمێک.

ئامانج[دەستکاری]

بەرنامەی "سڵاو، جیھان!" بووەتە دابوونەرێتێک کە یەکەم بەرنامەیە زۆر لە خەڵکی فێری دەبن. لەبەر ئەوەی بە پێی پێویست سادەیە کە ئەو کەسانەی ھیچ ئەزموونێکیان نییە لە بەرنامەسازی کۆمپیوتەر بە ئاسانی تێیبگەن، بە تایبەتی بە یارمەتی و ڕێنیشاندانی مامۆستایەک یان کتێبێک. بە بەکارھێنانی ئەو بەرنامەیە سادەیە وەکو بنچینە، دەکرێ ڕێسا و پرینسپڵەکانی زانستی کۆمپیوتەر یان ڕەگەزەکانی زمانێکی بەرنامەسازی دیاریکراو بۆ نەشارەزاکان شیبکرێنەوە. ھەروەھا بەرنامەسازە ئەزمووندارەکانیش دەتوانن زانیاری زۆر دەربارەی سینتاکس و پێکھاتەی زمانێکی دیاریکراو بە درووستکردنی بەرنامەیەکی "سڵاو، جیھان" وەدەستبخەن.

مێژوو[دەستکاری]

ھەرچەندە بەرنامەی تاقیکاریی بچووک بوونیان ھەبووە لەوەتەی کۆمپیوتەری پڕۆگرامکراو ھەبووە، داب و نەرێتی بەکارھێنانی دەستەواژەی "سڵاو، جیھان!" وەک پەیامی تاقیکاریی سەرچاوەی گرتووە لە یاداشتێکی ١٩٧٤ ی Bell Laboratories کە لەیەن برایەن کێرنینھان نووسراوە بە ناوی Programming in C: A Tutorial.[١]

درووستکردن[دەستکاری]

main( ) {
         printf("hello, world \n");
}

بە کوردی:

main( ) {
        printf("سڵاو، جیھان \n");
}

ژێدەرەکان[دەستکاری]