بەورەکانی تامیل
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
بەبرە کانی تامیل چیان لەبەسەر ھات.
ھێشتا بەتەواوی روون نییە کە بۆچی پڵنگەکانی تامیل وازیان لەسەربەخۆیی ھێنا،بەڵام ئەمە دوای ئەو شکستە گەورەیە ھات کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩دا توشیان بو.
ھاوپەیمانی نەتەوەیی تامیل رایگەیاندوە کە ئەوان بەفیدراڵییەت رازین و دەیانەوێ دو پارێزگای تامیل نشین ببنە یەک و بەمجۆرەش وازیان لە سەربەخۆیی ھێنا کە ماوەی زیاتر لە ٢٦ ساڵە جەنگی بۆ دەکەن.
زیاتر لە٣ ملیۆن خەڵکی تامیل لەسریلانکا دەژین و بەشێکی زۆر لە ھاوڕەگەزەکانیشیان لە ھندوستان دەژین.
کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی عێراق،
وایان کردوە کە رای گشتی جیھان کەمتر ئاگادار بێت
لەوەی کە لە سریلانکا دەگوزەرێت
ڤلۆپیلای پراباکاران فەرماندەی پڵنگەکانی تامیل لەساڵی ٢٠٠٩دا کوژرا و ئەمەش ورەی چەکدارەکانی دابەزاند و ئەنجامەکەیشی ئەوەبو کە کۆتاییان بەشەڕی چەکداری خۆیان ھێنا لەدژی حکومەتی سریلانکا. پڵنگەکان بۆ سەربەخۆیی پارێزگا تامیل نشینەکانی سریلانکا لەباکور و خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە دەجەنگان بەڵام جەنگەکەیان کۆتاییەکی خەمناکی ھەبو.
لەمیانی جەنگی ٢٦ساڵەی سوپای سریلانکا و پڵنگانی تامیلدا زیاتر لە ٧٠ ھەزار کەس کوژراون و دەیان ھەزاری دیکەش بریندار بوون. ئێستا ئیدی کەم کەسێک نەڕەی پڵنگەکانی تامیل دەبیستێ و ئەوان زۆربەی پێگە دیپلۆماسییەکانی خۆیان لەدەست داوە. شارەزایان پێیانوایە کە کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی عێراق، وایان کردوە کە رای گشتی جیھان کەمتر ئاگادار بێت لەوەی کە لە سریلانکا دەگوزەرێت.