بێن جۆنسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێن جۆنسۆن
تابلۆی زەیتی، بێن جانسۆن لە گالێری نەتەوەیی لەندەن
تابلۆی زەیتی، بێن جانسۆن لە گالێری نەتەوەیی لەندەن
لەدایکبوونc. ١١ی حوزەیرانی ١٥٧٢
وێستمینستەر، لەندەن، ئینگلتەرا
مردنc. ١٦ی ئابی ١٦٣٧ (٦٥ ساڵ)
لەندەن،[١] ئینگلتەڕا
پیشەشانۆنووس، شاعیر
نەتەوەئینگلیز
واژوو

بێن جانسۆن (بە ئینگلیزی: Ben Jonson؛ لەدایکبووی ١١ی حوزەیرانی ١٥٧٢–مردووی ١٦ی ئابی ١٦٣٧) شاعیر و شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی ھاوچەرخی ویلیام شێکسپیر بوو. لە وێستمینستەردا لە دایک بوو. ناوی کامڵی بێنجامین جانسۆن (Benjamin Johnson) بوو.

ژیان[دەستکاری]

لە بنەماڵەیەکی ھەژاردا لە دایک بوو. یەک مانگ پێش لە دایکبوونی باوکی کە قەشە بوو، کۆچی دوایی کرد. دایکی لە دووھەم جاردا مێردی بە پیاوێکی بەننا کرد. بنەماڵەکەی ھەژار بوو؛ بێن مەجبوور بوو زۆر دەس بە پارەکانییەوە بگرێت و بە چنگەکڕکەیەکی زۆرەوە دەیتوانی بچێتە قوتابخانە. بەڵام ڕەفێقێکی تێگەشتووی خەرجەکەی دا تا بتوانێ بڕواتە قوتابخانەی وێستمینستەر. لە دوای دەرچوون لە قوتابخانەی وێستمینستەر ڕووی لە زانکۆی کەمبریج کرد، بەڵام لەوێشدا بە ھۆی دەستەنگییەوە، لە چەن حەفتەیەک زیاتر نەیتوانی بخوێنێت. دواتر چووە ناو ھێزی نیزامییەوە و ڕووی لە مەیدانی شەڕ کرد. لە ھۆلەنددا شەڕی کرد و لەوێ لەگەڵ سەروازێکی دوژمندا شەڕی تەنبەتەنی کرد و کوشتی و دارایییەکەی داگیر کرد و بەرەو ئینگلستان گەڕایەوە. لە ١٥٩٧دا بە ھۆی بەشداری لە شانۆی دوورگەی سەگەکاندا زیندان کرا. ساڵێک دوای ئەوە یەکەمین کۆمێدیی گرنگی خۆی، واتە «ھەرکەس لە حاڵی خۆیدایە» ی، نووسی و ویلیام شێکسپیر تێیدا وەک ئەکتەر لە شانۆخانەی گڵەوبدا ڕۆشتە سەر تەختەی شانۆ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 178– 185, World Library, Inc. , USA.