بی ئێم دەبلیوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Aktiengesellschaft
Bayerische Motoren Werke
بێیەرییش مەوتەرەن وێک
ئۆتۆمبێل
پیشەسازیئۆتۆمۆبێل
دامەزرا٧ی ئازاری ١٩١٦
دامەزرێنەرفرانز جۆزێف، کاڕڵ ڕاپ، کامێلۆ کاستیگلۆنی
بارەگا،
ئەڵمانیا
بەردەستە لە
جیھانی
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ھارلاد کوگەر(بەڕێوەبەر)
نۆربێرت ڕیزەرفۆر(سەرپەرشتیاری تەختە)
ئەدریان ڤان ھویدۆک (جێگری بەڕێوەبەر)
کەریم حەبیب (دەرھێنەری دیزاین)
بەرھەمەکانئۆتۆمۆبیلی ئاسوودەیی، ئۆتۆمۆبیلی وەرزشی، ماتۆڕ، پاسکیل
بەرھەمی بەرھەمھێنان
٢، ١١٧، ٩٦٥ ئۆتۆمۆبێل (٢٠١٤)
١٢٠، ٠٠٠ ماتۆڕ (٢٠١٤)
داھات٨٠، ٤٠ میلیارد (٢٠١٤)
€٨، ٧٠٧ میلیارد (٢٠١٤)
€٣، ٠٠ میلیارد (٢٠١٤)
Total assets€١٥٤، ٨٠٤ میلیارد (٢٠١٤)
Total equity€٣٧، ٤٣ میلیارد (٢٠١٤)
ژمارەی کارمەندان
١١٦، ٣٢٤ (٢٠١٤)
وێبگەhttps://www.bmw.com www.bmwgroup.com/، https://www.bmw.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

بی ئێم دەبلیوو یان بی ئێم ڤێ، (بە ئەڵمانی بە نووسینی ئینگلیزی: Bayerische Motoren Werke AG؛ کورتکراوە: BMW)، کۆمپانیایەکی گەورەی ئەڵمانیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسایکل ( و بزوێنەری فڕۆکە تا ساڵانی ١٩٤٥).

ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩١٦(لەلایەن Karl Friedrich Rapp) لە شاری میونشن لە باڤاریا دامەزراوە. بی ئێم دەبلیو لە ئەڵمانیا، بەڕازیل، چین، ھیندستان، ئەفریقای باشوور وە ئەمریکا ئۆتۆمبێل بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٥ بی ئێم دەبلیوو دوانزەھەمین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل بوو لە جیھاندا کە زیاتر لە ٢ میلیۆن ئۆتۆمبێلیان بەرھەمھێنا.

بەرھەمەکانیان لە ژێر ناوەی بی ئێم دەبلیوو، بی ئێم دەبلیوو ئێم (کە توانا و چالاکی زیاتری ھەیە)، بی ئێم دەبلیوو ئای (کە بەئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەناسرێنەوە) بەرھەمدەھێنن. ھەروەھا ھەریەک لە مینی و ڕۆڵز-ڕۆیس یش سەر بە کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوون.[١]

مێژوو[دەستکاری]

١٩١٦-١٩٢٣: بەرھەمھێنانی بزوێنەری فڕۆکە[دەستکاری]

لە بنەڕەتدا بی ئێم دەبلیوو دەگەڕێتەوە بۆ سێ کۆمپانیای سەربەخۆی ئەڵمانی؛ ڕاپ مۆتۆر ڤایکەر RMW، بایەر فلوگزوک ڤایکەر BFW وە AWE. بەڵام سەرەتای ناوەکە گەڕایەوە بۆ ڕاپ مۆتۆر ڤایکەر RMW کە تایبەت بوو بە بەرھەمھێنانی بزوێنەری فڕۆکە. پاشان دوای ئەوەی کە کارل راپ دامەزرێنەری کۆمپانیاکە، کۆمپانیاکەی جێھێشت ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ باڤاریان مۆتۆر ڤایکەر BMW.

بی ئێم دەبلیوو یەکەم بزوێنەری فڕۆکەی خۆی دروست کرد بە ناوی BMW IIIa کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەھۆی کەمی بەکاربدنی سووتەمەنی و چالاکیەکی زۆر ، داواکاریەکی زۆر لەسەر ئەم بزوێنەرە بوو لەلایەن سوپای ئەڵمانیا ؛ ھەر ئەمەش بوو بووە ھۆی فراوان بوونی بی ئێم دابلیوو. لە کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەم لە ساڵی ١٩١٨ بەپێی پەیمانی ڤێرسای کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوو ناچار کرا بە راگرتنی بەرھەمھێنانی بزوێنەری فرۆکە. بۆ بەردەوامی خۆی بی ئێم دەبلیوو بەردوامبوو و چالاکیەکانی خۆی گۆڕی و دەستی کرد بە بەرھەمێنانی کەلووپەلی بیناسازی و کەل و پەلی شەمەندەفەر.

١٩٢٣-١٩٣٩: بەرھەمھێنانی مۆتۆرسایکل و ئۆتۆمبێل[دەستکاری]

دوای پەیمانی ڤێرسای بی ئێم دەبلیوو لە چالاکی نەوەستا لە ساڵی ١٩٢٣ھەستا بە دروست کردنی مۆتۆرسایکل بە ناوی BMW R32. پاشان ھەستان بە کڕینی کۆمپانیای ئۆتۆمۆبیل ڤایکەر ئیسنەش کە تایبەت بوو بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل و لەو کاتەدا کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلێکی بەرھەم دەھێنا بە ناوی Dixi 3/15 پاشان بی ئێم دەبلیوو ناوەکەی گۆڕی بۆ BMW 3/15.

لە ساڵی ١٩٣٢ بی ئێم دەبلیوو یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆی دیزاین کرد بە ناوی BMW3/20 کە بزوێنەرێکی ٤ پستۆنی لەسەر بوو.

لە سالی ١٩٣٣ بی ئێم دەبلیوو بزوێنەری ٦ پستۆنی بەرھەمھێنا بۆ BMW 303، پاشان توانیان بەرھەمەکانی خۆیان فراوان بکەن بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی سیدان و کوپێ و وەرزشی.

١٩٣٩-١٩٤٥: جەنگی جیھانی دووەم[دەستکاری]

دوایی ئەوەی ئەڵمانیا ھەستا بە رێکخستنەوەی خۆی لە ساڵی ١٩٣٠، کۆمپانیاکە ھەستا بە دووبارە دروست کردنەوەو و بەرھەمھێنانی بزوێنەر بۆ فڕۆکە بۆ نازیەکان. کۆمپانیاکە لە میونخ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری دامەزراند بە گوڕ و تینێکی زیاتر کاریان کرد.

کۆمپانیاکە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە بواری بەرھەمھێنانی بزوێنەری فڕۆکە (بۆ بواری سەربازی) بە جۆرێک توانیان بزوێنەرێکی ھەوایی فڕۆکە دروست بکەن کە بگاتە خێرایی ٨٠٠کم/کاتژمێر، ئەمەش دوای چەندین تاقی کردنەوە.

١٩٤٥-١٩٥٩: دوای جەنگ و بنیاتنانەوە[دەستکاری]

دوای جەنگی جیھانی دووەم زۆربەی کارگەکانی بی ئێم دەبلیوو بە تەواوی بۆمب باران کران، لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات کارگەکان ھەمووی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سۆڤێتیەوە داگیرکران، و کارگەکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلیش لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دەستبەسەرکرا.

لەو ماوەیەدا بی ئێم دەبلیوو ڕانەوەستا بەڵکو سوودی لەو کەلووپەلانە وەرگردەگرت کە دەستی دوو بوون یاخوود بێکەڵک بوون بۆ دروستکردنی ھەندێک کەلوپەلی چێشتخانە و دروستکردنی پاسکیل.

لە ساڵی ١٩٤٧ بی ئێم دەبلیوو مۆڵەتی کارکردنەوەی وەرگرت بۆ بەرھەمھێنانی مۆتۆرسایکل، بەڵام ڕیگەیان پێنەدرا کە دەستبکەنەوە بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل، لە ساڵی ١٩٤٨ بی ئێم دەبلیوو یەکەم مۆتۆرسایکلی خۆی بەرھەم ھێنا دوای جەنگ بە ناوی R24.

لە ساڵی ١٩٥٢ بی ئێم دەبلیوو دووبارە دەستی کردەوە بە بەرھەمێنانی ئۆتۆمبێل، کە توانیان BMW 501 بەرھەم بھێنن.

١٩٥٩-١٩٦٨: مایەپووچ بوون و پۆلی نوێ[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٩ بی ئێم دەبلیوو نزیک بۆوە لە مایە پووچ بوون و کەوتبووە ژێر قەرزێکی زۆرەوە، ھەرچەندە فرۆشێکی زۆریان ھەبوو لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەڵام نەیان دەتوانی قازانجێکی وەھای بخەنە سەر، پاشان بی ئێم دەبلیوو ھەستا بە فرۆشتنی بەشێک لە کارگەکانی خۆی بە کۆمپانیای مان ی ئەڵمانی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەریکان مۆتۆرز چەند جارێک ھەوڵی کڕینی بی ئێم دەبلیوو دا بەڵام بێ ئەنجام بوو.

لە ساڵی ١٩٥٩ لە کۆنگرەی ساڵانە د. ھانس فەیث بەڕیوەبەری کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوو پێشنیارێکی کرد کە لەگەڵ دایملەر-بێنز یەک بگرن،بەڵام پێشنیازەکە لەلایەن دایملەر-بێنز ڕەتکرایەوە .بی لە ساڵی ١٩٦٠ بی ئێم دەبلیوو پەرەیان بە پرۆگرامی خۆیاندا و جەند نوێکاریەکیان کرد بە ناوی نیو کلاسس " پۆلی نوێ Neue Klasse" بۆ بەرھەمھێنانی چەند مۆدێلێکی نوی لە ئۆتۆمبێلەکانیان، لە ساڵی ١٩٦٢ئۆتۆمبێلی سیدان چواردەرگایی نیو کلاسس ناسێندرا.

١٩٦٨-١٩٧٨ زنجیرەی ٣، زنجیرەی ٥، زنجیرەی ٧ و شەشی تازە[دەستکاری]

بی ئێم دەبلیوو بۆ یەکەم جار دوای جەنگی جیھانی دووەم لە ساڵی ١٩٦٨ ھەستا بە بەرھەم ھێنانی یەکەم بزوێنەری راستی ٦ پستۆن بە ناوی شەشی تازەی سیدانی گەورە New Six Large Sedan (کە دەکاتە زنجیرەی ٧ ی ئێستا) و شەشی تازەی کوپێ گەورە New Six Large Coupe (کە دەکاتە زنجیرەی ٦ ی ئێستا). لە ساڵی ١٩٧٢ لە جێگای نیو کلاسس، بی ئێم دەبلیوو ئۆتۆمبێلی یەکەم زنجیرەی ٥ ی سیدانی مام ناوەندی ناساند و پاشان لە ساڵی ١٩٧٦ یەکەم مۆدێلی سیدانی کۆکراوە ی ناساند بە ناوی زنجیرەی ٣. لە ساڵی ١٩٧٨ یش سیدانی گەورەی ناساند بە ناوی زنجیرەی ٧.

١٩٧٨-١٩٨٩ بەشی ئێم (M)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٨ بی ئێم دەبلیوو ئێم ١ ناسێندرا کە یەکەم ئۆتۆمبێلی ناوەندی وەرزشی بوو کە بە ھەماھەنگی لەکەڵ لامبۆرگینی گەشەی پێدرابوو، پشان چەندین مۆدێلی تریان لەو ماوەیەدا بڵاوکردەوە. ١٩٨٥ بی ئێم دەبلیوو - ئێم ٣ەم ئۆتۆمبێلی ناوەندی وەرزشی بوو کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ لامبۆرگینی گەشەی پێدرابوو، پشان چەندین مۆدێلی تریان لەو ماوەیەدا بڵاوکردەوە.

١٩٨٥ بی ئێم دەبلیوو - ئێم ٣

لە ساڵی ١٩٨٥ بی ئێم دەبلیوو ئێم ٣ ناسێندرا.

١٩٨٩-١٩٩٤: زنجیرەی ٨ و ھاچباک[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٩ یەکەم زنجیرەی ٨ ناسێندرا و لە ساڵی ١٩٩٢ یەکەم بزوێنەری بی ئێم دەبلیوو ڤی ٧ ناسێندرا.

لە ساڵی ١٩٩٣ یەکەم بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٣ ھاچباک ناسێندرا.

لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ ماکلارین فۆرمولا یەک بزوێنەرێکی ڤی ١٢ لەلایەن بی ئێم دەبلیوو بۆی دانرا.

١٩٩٤-١٩٩٩: خاوەندارێتی رۆڤەر، زێت ٣[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٤ بی ئێم دەبلیوو توانی گروپی ڕۆڤەری بەریتانی بکڕێت (کە ئەوکاتە ئەم گروپە پێکھاتبوو لە رۆڤەر، لاند رۆڤەر، مینی و ئێم جی) پاشان رۆڤەر لە ساڵی ٢٠٠٠ تووشی داڕمانێکی ئابووری زۆر بوو بۆیە بی ئێم دەبلیوو بڕیاری دا کە ھەردوو براندی رۆڤەر و ئێم جی بفرۆشێت.

لە ١٩٩٥ بی ئێم دەبلیوو زێت ٣ بە دوو مۆدێلی دوو کورسی کراوە و کوپێ ناسێندرا.

١٩٩٩-٢٠٠٦: مۆدێلی کرۆس ئۆڤەر SUV و رۆلس رۆیز[دەستکاری]

١٩٩٩ بی ئێم دەبلیوو - ئێکس ٥

لە ساڵی ١٩٩٩ بی ئێم دەبلیوو یەکەم ئۆتۆمبێلی بەرزی (کرۆس ئۆڤەر) ی خۆی ناساند بە ناوی بی ئێم دەبلیوو ئێکس ٥، کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و وای لە بی ئێم دەبلیوو کرد پەرە بە زنجیرەی ئێکس بدات، و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣ بی ئێم دەبلیوو ئێکس ٣ ناسێندرا.

لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم ئۆتۆمبێلی رۆلز رایس لەژێر خاوەندارێتی بی ئێم دەبلیوو بەرھەمھێنرا.

لە ساڵی ٢٠٠٥ بی ئێم دەبلیوو یەکەم بزوێنەری ڤی ١٠ ناسانر لەسەر بی ئێم دەبلیوو ئێم ٥.

٢٠٠٦-٢٠١٣: بەرەو تۆربۆچارج[دەستکاری]

یەمەک بزوێنەری بەنزینی تۆربۆچارجی بی ئێم دەبلیوو لەسەر بزوێنەرێکی شەش پستۆنی بوو بە ناوی N50 لە ساڵی ٢٠٠٦، لە زنجیرەی سێیەمی ساڵی ٢٠١١ ھەموو مۆدێلەکانی ئەو زنجیرەیە تۆربۆچارجیان لەسەربوو، بزوێنەری بچووک بە تۆربۆچارجەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم بی ئێم دەبلیوو ئێکس ٦ ی بەرز ناسێندرا.

لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم بی ئێم دەبلیوو ئێکس ١ ی کۆکراوە ناسێندرا.

لە ساڵی ٢٠٠٩ دیزاینەر چریس بانگل دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بی ئێم دەبلیوو ڕاگەیاند دوای حەڤدەساڵ لە کارکردن.

لە ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ئۆتۆمبێلی ھایبرید ناسێنرا بە ناوی ActiveHybrid 7.

٢٠١٣: کارەبایی و ھێزی ھایبرید[دەستکاری]

بی ئێم دەبلیوو یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆی ناساند بە ناوی بی ئێم دەبلیوو ئای ٣ ئۆتۆمبێلی شار BMW i3 City Car لە ساڵی ٢٠١٣ , کە یەکەم ئۆتۆمبێلە بۆدیەکەی لە کاربۆن فایبەر دروست کراوە، لە ساڵی ٢٠١٤ بی ئێم دەبلیوو یەکەی ئۆتۆمبێلی وەرزشی ھایبریدی دروست کرد بە ناوی بی ئێم دەبلیوو ئای ٨ BMW i8، کە یەکەم ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیوو بوو بزوێنەرێکی سێ پستۆن ی لەسەرە.

لە ساڵی ٢٠١٣ بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٤ ناسێنرا لە شوێنی بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٣ ی کراوە و کوپێ وە ھەروەھا بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٢ ناسێنرا لە شوێنی بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ١ ی کراوە و کوپێ.

لە ساڵی ٢٠١٤ بی ئێم دەبلیوو ئێکس ٤ ی بەرز (کرۆس ئۆڤەر) ی کۆکراوە ناسێندرا.

لە ساڵی ٢٠١٦ یەکەم نەوەی پلاکی ھایبرید دانرا بۆ زنجیرەی ٧ و زنجیرەی ٣.

٢٠١٨ : ڕاگەیاندنی چەند نەوەیەکی نوێ[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠١٨ بی ئێم دەبلیوو ئۆتۆمبێلێکی بەرزی (کرۆس ئۆڤەر) کارەبایی خۆی ناساند بە ناوی BMW iX3 کە بە تەواوی ئۆتۆمبێلێکی کارەباییە .

بی ئێم دەبڵیوو ٨ کۆنسێپت

و لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بی ئێم دەبلیوو ٨ ناسێندرا و کە بریاربوو لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بخرێتە بازارەوە .

ناو و لۆگۆی کۆمپانیا[دەستکاری]

ناوی بی ئێم دەبلیوو BMW بە ئەڵمانی کورتکراوەی Bayerische Motoren Werke باڤاریان مۆتۆر ڤایکەر ھەرچەندە لە ڕێزمانی ئەڵمانی دا ئەم دەستەواژەیە ناتەواوە بەڵام بە ئینگلیزی بە مانای Bavarian Motor Works واتە بزوێنەری کارکردنی باڤاریان.

سەرەتای ناوەکە ڕاپ مۆتۆر ڤایکەر بوو دواتر بوو بە باڤاریان مۆتۆر ڤایکەر ئەویش دوای ئەوەی کارڵ راپ دامەزرێنەری کۆمپانیاکە دەستی لە کارکێشایەوە.

لە زۆر ووڵاتدا خەڵکانێک وەک کورتکردنەوەیەک بە بییمەر یان بییی-ئێم ناوی دەبەن.

لۆگۆ خڕەکەی بی ئێم دەبڵیوو دەگەرێتەوە بۆ ئەو لۆگۆ کۆنەکەی کۆمپانیای ڕاپ کە چوارچێوەیەکی خڕی ڕەشی ھەبوو. ڕەنگە سپی و شینەکەی ناویشی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵای ھەرێمی باڤاریا.

ئاڵای باڤاریا

بی ئێم دەبلیوو لە ساڵی ١٩٢٩ لە رێکلامێکی خۆی ئەوەی پشاندا کە پەڕوانەیەکی سپی فڕۆکەیەک ئاسمانێکی شین دەبڕێت بەمەش شێوەی لۆگۆی کۆمپانیاکای پشاندا، بەڵام ئەمە بە مانای سەرەکی لۆگۆکە نایەت.

ئۆتۆمبێلەکانیان[دەستکاری]

لیستی زنجیرەکانی بی ئێم دەبلیوو[دەستکاری]

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ١

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٢

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٣

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٤

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٥

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٦

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٧

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٨

بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ئێکس

مۆدیلەکانی ئای[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١١ بی ئێم دەبلیوو بەشێکی تازەی خۆی ناساند بە ناوی بی ئێم دەبلیوو ئای "BMW i" , کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبای (plug-in electric vehicles)، لە ساڵی ٢٠١٣ بی ئێم دەبلیوو ئای ٣ ناسێندرا کە بە تەواوی ئۆتۆمێلێکی کارەبایی بوو، لە ساڵی ٢٠١٤ ش بی ئێم دەبلیوو ئای ٨ ی وەرزشی ھایبرید ناسێندرا.

بی ئێم دەبلیوو لە ساڵی ٢٠١٦ ئای پێرفۆرمانس "iPerformance" ناساند، کە بریتیە لە دانانی سیستەمیی ھایبرید بۆ ئۆتۆمبێلە بنەڕەتیەکانی خۆیان. کە یەکەم ئۆتۆمبێلی بی ئیم دەبلیوو کە سیستەمیی ھایبریدی خرایە سەر بۆ بی ئێم دەبلیوو زنجیرەی ٧ بوو دواتر تەشەنەی کرد بۆ زنجیرەکانی تریش وەک زنجیرەی ٣ و زنجیرە ٦ و زنجیرە ٥ و زنجیرە ئێکس ٥.

مۆدێلەکانی ئێم[دەستکاری]

ئەم زنجیرەیەی بی ئێم دەبلیوو پێکھاتوون لە کۆمەڵە ئۆتۆمبێل کە بە شێوازێکی وەرزشیتر (SPORT) دیزاین کراون، کە تایبەتمەندی زۆر بەرزتر و بەھێزتریان تێدایە؛ مۆدێلەکانی ئێم بزوێنەری بەھێز و تەکنیکێکی تایبەتیان تێدا بەکار ھاتووە کە وا لە ئۆتۆمبیلەکان دەکات پتەوتر و بەھێزتربن.

مۆتۆرسایکل[دەستکاری]

لەدوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە بی ئێم دەبلیوو دەستیکردوە بە بەرھەمھێنانی مۆتۆرسایکل و بزوێنەری مۆتۆرسایکل، کە بەرھەمەکانی مۆتۆرسایکلی بی ئێم دەبلیوو لە ژێر ناوی بی ئێم دەبلیوو مۆتۆراد BMW Motorrad ناسێنراوە. یەکەم بەرھەمی سەرکەووتوویان بی ئێم دەبلیوو R32 بوو لە ساڵی ١٩٢٣.

بی ئێم دەبلیوو بە درێژایی مێژووی خۆی پەرەی زۆری بە بواری مۆتۆرسایکل داوە و چەندین داھێنانی تێداکردووە بە سەرکەووتووی.

وەرزشی بزوێنەر (مۆتۆرسپۆرت)[دەستکاری]

بی ئێم دەبڵیوو مێژوو یەکی دوور و دێژی ھەیە لە بواری وەرزشی بزوێنەردا، کە لە چەندین بواری جیاجیای پێشبرکێکاندا بەرھەمیان ھەبووە.

تەلارسازی[دەستکاری]

تەلاری بارەگای سەرەکی بی ئێم دەبڵیوو لە میونشن تەلارێکە کە وێنەی بزوێنەرێکی چوار لولەکی(linder) دەنوێنێت لە لەساڵی ١٩٧٢ تەواوکراوە و لەلایەن کارل شوانزەر دیزاینی بۆکراوە.

مۆزەخانەی بی ئێم دەبڵیوو کە شێوەیەکی گۆزەی براوەی ھەیە و لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن کارل شوانزەر دیزاینی بۆکراوە و تەواو کراوە، لە سەری مۆزەخانەکەش لۆگۆیەکی بی ئێم دەبلیوو ی لەسەر نەخشێندراوە بە تیرەی ٤٠ مەتر.

تەلار و مۆزەخانەی بی ئێم دەبلیوو

پێشانگای بی ئێم دەبلیوو (بی ئێم دەبلیوو ڤێلت) لە سالی ٢٠٠٧ کرایەوە و لەلایەن کۆپ ھیمەلب دیزاینی بۆ کراوە.

تەلاری ناوەندی بی ئێم دەبلیوو لە لێپزیگ لەلایەن زەھا حەداد دیزاینی بۆ کراوە.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

بی ئێم دەبلیوو ئۆتۆمبێلەکانی خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرھەم دەھێنێت (میونشن، دینگۆلفینگ، رەگەنسبورگ و لێپزیگ)، ھەروەھا لە ئەمریکاش کارگەیەکیان ھەیە لە گریر، لە چین لە شەنگەھای، لە ئەفریقای باشوور لە ڕۆسلین.

بی ئێم دەبلیوو چەند کارگەیەکی بەستانی ھەیە لە تایلەند، مسر، روسیا، ئیندەنوسیا، مالیزیا و ھیندستان.

بی ئێم دەبلیوو (لەگەڵ مینی و ڕۆلز رۆیز) لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١، ٣٦٦، ٨٣٨ ئۆتۆمبێلیان لە ٥ وڵاتدا بەرھەمھێناوە.

لە ساڵی ٢٠١١ %٥٦ ئۆتۆمبێلەکانیان ھی بەنزین بووە، و %٤٤ یش بە دیزیڵ. بەنزینەکانیش %٢٧ چوار پستۆن بوون و %٩ ش ھەشت پستۆن بوون.

بی ئێم دەبلیوو بە تێکڕا ڕۆژانە ٩٠٠٠ ئۆتۆمبێل بەرھەمدەھێنێت و کە نزیکەی %٦٣ یان بە شەمەندەفەر دەگوازێتەوە بۆ دابەشکردن بەسەر ناوەندەکانی فرۆشتندا.[٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ "وێبسایتی فەرمی بی ئێم دەبلیوو". Archived from the original on 25ی Aprilی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وێبسایتی فەرمی گروپی بی ئێم دەبلیوو" (PDF). ٢٣ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.