بیرۆکەی ئەتۆمی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
گەڵاڵەکانی داڵتۆن لە پێکهاتەی ئەتۆم

بیرۆکەی ئەتۆمی بەردی بناخەی زانستی کیمیای نوێیە. تێگەیشتن لە پێکھاتەی ئەتۆم ودانوستانەکانی، یەکەمین پلەی تێگەیشتن لە زانستی کیمیایە.
یەکەمین بیرۆکەی ئەتۆمی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن ، ھەرچەند لەوانەیە ئەم باسە بۆ کۆنتر لەمەش بگەڕێتەوە. بە گوێرەی بیرۆکەی ئەتۆمی دێمۆکریتۆس ، دابەش بوونی بەردەوامی ماک، بە ئەتۆمەکان کۆتایی دێ، کە ئیدی دابەش نابن.

ئەزموونی پەڕەی زێڕی ڕەدەرفۆرد

بیرۆکە سەرەتاییەکان[دەستکاری]

بیرۆکەی ئەتۆمی بۆ یۆنانییەکانی سەدەی شەشەم و بەتایبەت ڕێبازی ئەتۆمی دێمۆکریتۆس دەگەڕێتەوە. لە سەرەتاکانی سەدەی 19دا جۆن داڵتۆن توانی بەباشی ورد بوونەوەی ماک دەرببڕێ. داڵتۆن لە سێ خاڵدا بیرۆکەکەی خۆی دەربڕی:

    1. توخمە کیمیاییەکان لە وردیلەی زۆر بچووک بە ناوی ئەتۆم پێک ھاتوون. ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێک وەک یەکن و ئەتۆمەکانی توخمە جیاوازەکان، جیاوازن.
    2. یەک گرتن و یەک بەردانی ئەتۆمەکان، لە دانوستانە کیمیاییەکاندا ڕوودەدات. لەم دان و ستانانەدا ھیچ ئەتۆمێک دروست نابێ ، تیاناچێ و بە ئەتۆمی توخمێکی جیاواز دەرنایێ.
    3. تێکەڵ بوونێکی کیمیایی، بەرھەمی تێکەڵ بوونی ئەتۆمەکانی دوو یا چەن توخمی کیمیاییە. جۆری ئەتۆمەکان و ڕێژەی بەشدارییان لە تێکەڵێکدا ھەمیشە وەک خۆی دەمێنێتەوە.


بیرۆکەی داڵتۆن ھێشتا لە برەو نەکەوتووە. ھەرچەن بنەمای یەکەمی پێویستی بە چاکسازی ھەیە. داڵتۆن لەم بڕوایەدا بوو کە ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێکی کیمیایی، کێشی ئەتۆمی یەکسانیان ھەیە. ئەمڕۆکە دەزانین کە زۆربەی توخمەکان چەندین ئیزۆتۆپیان بە تەنی ئەتۆمی جیاوازەوە ھەیە. بەڵام بەم حاڵەشەوە دەتوانین بڵەین کە ھەموو ئەتۆمەکانی توخمێک لە باری شیمیاییەوە وەک یەکن، ھەروەھا بۆ ئەتۆمەکانی ھەر توخمێکی کیمیایی کێشی ئەتۆمی نێوانە دەسنیشان کراوە.

داڵتۆن باری چەنێتی بیرۆکەکەی خۆی لە دوو یاساوە وەرگرتووە:

  • یاسای بمێنی جرم (Conservation of mass / matter) : جرم لە سیستەمێکی داخراودا سەرەڕای ئەو ڕەوتانەی لە ناو خۆیدا ڕوودەدا، نەگۆڕە و بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە.
  • یاسای(law of definite proportions): تێکەڵێکی بێخەوش ھەمیشە لەخۆگری توخمگەلی یەکسان لەگەڵ ڕێژەی تەنی یەکسانە.

بەم دوو یاسایە داڵتۆن توانی یاسای سێھەمی تێکەڵە کیمیاییەکان، واتە یاسای ڕێژەگەلی چەندانە ئاراستە بکا. بە پێی ئەم یاسایە، کاتێ کە دوو توخمی A و B زۆرتر لە تەنێک پێک بھێنن، ڕێژەی A بە B لەم تەنانەدا، ژمارەیەکی بچووک و ڕێکە.

مۆدێلی ئەتۆمی تامسۆن[دەستکاری]

جۆزێف جۆن تۆمسۆن لە تاقی کردنەوەی تیشکە کاتۆدییەکاندا بە مۆدێلێک لە پێکھاتەی ئەتۆم گەیشت کە بە مۆدێلی کەیکی کشمیشی یان مۆدێلی شووتی ناوی دەرکرد. بە پێی مۆدێلئ تۆمسۆن:

    • ئێلێکترۆن بە باری (-) لە ناو ھەورێک لە باری(+) دا بڵاو بووە.
    • ئەتۆم بە گشتی (بێ بار)ە، ڕێژەی باری (+) و (-) پێکەوە بەرابەرە.
    • ئەم تۆپە ھەورە (+)ە، تەنی نییە و کێشی ئەتۆم بۆ ژماری ئیلێکترۆنەکانی دەگەڕێتەوە.
    • کێشی زۆری ئەتۆم بۆ ژمارەی زۆری ئێلێکترۆنەکانی دەگەڕێتەوە.

ئەزموونەکانی (پەڕەی زێڕ)ی ڕەدەرفۆرد ئەم مۆدێلەی ھەڵوەشاندەوە و مۆدێلێکی نوێی بۆ پێکھاتەی ئەتۆم ڕانا کە بە (ئەتۆمی ناوکدار) دەناسرێت.

دوای مۆدێلی ئەتۆمی ناوکدار، نیلس بۆر بیرۆکەیەکی لە سەر ئەتۆمی تاک ئێلێکترۆنی دەربڕی. ئەگەرچی ئەم بیرۆکە لە چاو بیرۆکەکانی پێشوودا سەرتر بوو، بەلام بە ھۆی نەگونجان لە گەڵ بنەمای نامسۆگەری ھایزنبرگ و بەستەزمانی لە ئاست دەربڕینی سیستەمە چەن ئێلێکترۆنییەکان، وەلانرا. دواتر بیرۆکەی کوانتۆمی شروێدینگەر ھاتە ئاراوە کە لە ھەڵسوکەوتی شەپۆل ئاسای ئێلێکترۆنەکان دەدوا. بنەمای ئەم بیرۆکە- کە بە چاوی شەپۆل بۆ ماک دەڕوان- پێچەوانەی بیرۆکەی فۆتۆئێلێکتریکە کە بە چاوی مادییەوە بۆ تیشکی دەڕوانێ.

بروانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکی فارسی