بیانوو

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

لە لۆژیکدا، بیانوو یان ئارگۆمەنت لە دوو بەش پێک دێ:

  1. پێشەکییەکان: ھەر پێشەکی ڕستەیەکی ھەواڵییە، یان دەکرێ بڵێین پێشنیارێکە. بیانوو بۆی ھەیە چەند پێشەکیی ھەبێ.
  2. کۆتایی یان ئاکام: ئەمەش ڕستەیەکی ھەواڵیی دیکەیە.

بیانووکان دوو جۆرن: "ھەڵھێنجانی" و "سۆراغکارانە". بیانووە ھەڵھێنجانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕاستبوونی بەشی کۆتایی، ئاکام یان شۆنھاتی ئەنجامگرانەی پێشەکییەکانە. بیانووە سۆراغکارانەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕاستبوونی بەشی کۆتایی لەلایەن پێشەکییەکانەوە پشتیوانیی لێ دەکرێ.

[دەستکاری] نموونەی بیانووی ھەڵھێنجانی

کاتێک باران دەبارێ، چیمەنەکان تەڕ دەبن. ئێستاش باران دەبارێ، کەوایە، چیمەنەکان تەڕن.

پێشەکییەکان:

  • کاتێک باران دەبارێ، چیمەنەکان تەڕ دەبن
  • ئێستا باران دەبارێ

کۆتایی (ئاکام):

  • ئێستا چیمەنەکان تەڕن.

[دەستکاری] نموونەی بیانووی سۆراغکارانە

ھەرجار کە باران باریوە چیمەکانیش تەڕ بووگن. کەوایە، کاتێک باران ببارێ، چیمەنەکان تەڕ دەبن.

پێشەکییەکان:

  • ھەرجار کە باران باریوە چیمەکانیش تەڕ بووگن.

کۆتایی (ئاکام):

  • کاتێک باران ببارێ، چیمەنەکان تەڕ دەبن.
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر