خۆڵەمێشی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بۆر (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

بۆر
پۆستەری فیلمی بۆر
دەرھێنەرجۆی کارناهان
بەرھەمھێنەرجوڵێس دالی
جۆی کارناهان
ڕیدڵی سکۆن]]
میکێی لیددیل
شانۆنامەجۆی کارناهان
لان ماکنزی چێفرێز
لەسەر بنەمای(GHOS WALKER ) (پیاسەکەری تارمایی)
ئەکتەرانلیام نێسۆۆن

فڕانک گریللۆ، داڵاس ڕۆبێرتس، دێرمۆرت مولڕۆۆ ئانۆزی، جۆێ ئەندێرسۆن،

جەیمس باچ دەیڵ
مۆسیقاماڕک سترینتڵفێڵد
وێنەگری سینەماییماسانۆبوو تاکایانچی
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەOpen Road Films (United States)
دەرچوون
  • ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (2011-12-11) (Austin premiere)
  • ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ (2012-01-27) (United States)
ماوەی فیلم117 خوولەک[١]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$25 million[٢]
داھات$77.3 million[٣]

بۆر بە (ئینگلیزی: The grey) فیلمێکی ساڵی ۲۰۱۱ی ئەمریکایە، فیلمەکە لەجۆری (چیرۆکی هەست بزوێن) و چاڵاکییە. کە لەلایەن (جۆی کارناهان)ەوە، دەرهێنراوەو، کە هاوکاتیش خۆی لەگەڵ هەریەکە لە (جوڵێس داڵی، میکێللیددیک، ڕیدلی سکۆت)، بەرهەم هێنراوە. فیلەکە بڕی ۲٥ملییۆن دۆلاری تێچووە.[٢] وەکۆی داهاتەکەشی ۷۷.۳میلیۆن دۆلار بووە.[٣] وەهەریەکە لە ئەکتەران و بەچەند ڕۆڵێک بەشداریان لە فیلمەکە کردووە. وەک (لیام نێڵسۆن بەڕۆڵی جۆن ئۆتوەی، (فڕانک گریللۆ) بەڕۆڵی جۆن دیاز، (داڵاس ڕۆبێرت) بەڕۆڵی پیتی هێندریک، (دێرمۆت مولڕۆنی) بەڕۆڵی جیڕۆم تاڵگێت، (جۆی ئەندێرسن) بەڕۆڵی تۆدد فلامینی، (جەیمس باج دەیڵ) بەڕۆڵی لووک لیویندن، (جاکۆب بلاییر) بەڕۆڵی سیمۆسکی، (بێن بڕای) بەڕۆڵی هێرناندێز، (ئاننی ئۆپێنشاو) بەڕۆڵی ئانا ئۆتووەی) بەشدارییان لە فیلەکە کردووە.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی فیلمەکە لە (GHOST WALKER: پیاسەکەری تارمایی)یەوە وەرگیراوە، چیرۆکەکە باس لە ژیانی چەند کەسێک دەکات لە کامپێک، دوای چوونیان بۆ ناو فڕۆکەکەیان ، لەناوەڕاستی دارستانێکدا فڕۆکەکەیان دەکەوێتەوە خوارە، کە خۆشیان سەریان دەسوڕمێت کەچۆن ڕزگاریان بووە کاتێک ئەو فڕۆکەیە، بو خێراییە بەر زەوی کەووتوە لەو بەرزییە زۆرەشدا. دوای کەوتنیان، کۆمەڵە پیاوەکە لەنێو دارستانەکە دڕووبەڕووی کۆمەڵە گورگێک دەبنەوە، کە هەرجارێکیان و بەشێوازێک یەکێک لەو پیاوانە، لەلایەن گورگەکانەوە دەکژرێت، دوای ڕووبەڕووبونەوەیان و هەڵاتنیان لەدەستی گورگەکان، تا کوو چەند زیاتر بێت ژمارەی پیاوەکان کەم دەبێتەوە. کە سەرۆکی کۆمەڵەی گورگەکان ناسراو بە (ALFA)[٤]، توندوو تیژترین گورگی نێو گورگەکانی ترە. تاکوو کۆتا هەوڵی هەڵاتیان، کە تەنها (جۆن ئۆتووەی)[٥] وەکو کۆت کەسی نێو گرووپکەی دەمێنێتەوە، وەکاتێکیش لە ڕاکردن دەوەستێت، دەکەوێتە نێو شوێنی تاییبەتی وورگەکانەوە. کە هاوکاتیش ڕووداوەک لە کەشێکی زۆۆر ساردی دارستان ڕوویداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ secondtake (کانوونی دووەم 27, 2012). "The Grey (2011)". IMDb. Retrieved May 7, 2015.
  2. ^ ئ ا "The Grey". The Numbers. Retrieved January 30, 2012.
  3. ^ ئ ا "The Grey". Box Office Mojo. Retrieved February 29, 2012.
  4. ^ کە خۆی جۆرێکی گورگە
  5. ^ کە لیام نێڵسۆن ڕۆڵی، ئەو کەسایەتییەی گێڕاوە

ویکیپیدیای ئینگلیزی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

پەراوێز[دەستکاری]