بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان بزووتنەوەیەکی سیاسیی بوو لە ھەرێمی کوردستان کە لەسەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەکەمان درووست بوو. ئەم بزووتنەوەیە هاوشانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و هێڵی گشتی پێکەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لێ پێک هات. سەرکردە دیارەکانی لەدەرەوەی شار بریتیی بوون لە عەلی عەسکەری، ڕەسوڵ مامەند، عومەر دەبابە، خالد سەعید، تایەری عەلی والی. لە ناوەوەی شاریش ساڵح یوسفی و کاردۆ گەلاڵی. دواتر لەساڵی ١٩٧٩ بەشێکیان لەیەکێتی جیابوونەتەوە. لەساڵی ١٩٨٠ محەممەدی حاجی مەحموود لەیەکێتی جیابووەتەوە و چووەتە ئەو حیزبەوە کە لە ١٩٧٩دا جیابۆتەوە. ئێستا محەممەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبێکە کە لو ەجیابوونەوەیەی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە درووست بووە و حزیبەکەش ناوی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستانە و خۆیان بەدرێژکراوەی بزووتنەوەی سۆسیالیست دەزانن.[١]

سەرچاوە[دەستکاری]