باڵندە تووڕەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پەڕگە:ZlyePtitsy01.png
باڵندە تووڕەکە
پەڕگە:Красная птица.png
یەکێ لە باڵندە تووڕەکان
پەڕگە:Король свиней.jpg
یەکێ لە بەرازە داگیرکەرەکان

باڵندە تووڕەکان (بە ئنگلیزی:Angry Birds) یاریەکی تاکەکەسی ئەلیکتڕۆنی بۆ یەکەمینجار لەس دێسمبەری ساڵی ٢٠٠٩ وەشێنرا لەلایەن کۆمپانیای ڕۆڤیۆ لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا خەڵکێکی زۆری بەخۆوە سەرقاڵ کردووە، تا ئێستا چەندین وەشان بۆ ئەم یاریە دەرچووە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان (سماڕت فۆن) تەنانەت لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە ڕاستەوخۆ بەکارھێنەران دەتوانن ئەم یاریە بکەن و تام و چێژی لێوەرگرن

پێرست

کورتە باسێکی یاریەکە [دەستکاری]

بیرۆکەی ئەم یاریە دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوونی جیھان بە پەتای ئەنفلۆنزای بەراز کە ماوەیەک جیھانی گرتبۆوە چەندان کەس بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەست دابوو ، ھەر بۆیەش ئەم یاریە باڵندەکان دەیانەوێت بەرازە داگیرکەرەکان ڕاوەدوونێن لە شوێنەکانیان تۆی بەکارھێنەری ئەم یاریەش دەبێ یارمەتی باڵندەکان بەیت تاوەکوو بەرازەکان بکووژیت بۆ ئەوەی باڵندەکان بگەڕێنەوە نیشتیمانی خۆیان

وەشانەکان [دەستکاری]

وەرزەکانی باڵندە تووڕەکە [دەستکاری]

وەرزەکانی باڵندە تووڕەکە (بە ئنگلیزی :Angry Birds Seasons) ئەم وەشانەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆڤیۆ (Rovio) ئەم وەشانە سەرەتا بۆ بەرھەمەکانی ئەپڵ و سیستەمی ئەندڕۆید وە سیمبیان دەرچوو بەڵام بەھۆی زۆری داواکاریەوە کۆمپانیاکە ناچار بوو بۆ ئامێری تریش بی وەشێنێت وەک ps٣ و x-box و کۆمپیوتەر ھتد...

وەشانی ڕیۆ [دەستکاری]

ڕیۆ (بە ئنگلیزی :Rio) ڕیۆ شارێکەی لە بەڕازیل لەم وەشانەدا باڵندەکان دەچنە بەڕازیل ئازاد دەکەن دووبارە دەبێ بەکارھێنەرەکە یارمەتیان بات ، ئەم وەشانە پێکدێت لە دوو بەند یەکەمیان ""Smuggler's Den"" وە دووەمیان ""Jungle Escape"" ئەم وەشانە تا ئێستا زۆرتر لە ١٠ ملۆن جار داگیراوە لە ئینتەرنێت ئەمەش زۆری بەکارھێنەری یاریەکە دەسەلمێنێت

باڵندەکان لە بۆشایی [دەستکاری]

باڵندەکان لە بۆشایی (بە ئنگلیزی:Angry Birds Space) دواین وەشانی یاریەکەیە تا ئێستا تەنیا لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ و ئەو ئامێرانەی کە سێستمی ئەندڕۆید یان لەسەرە کاردەکات لە کۆگاکانی ئاپ ستۆری کۆمپانیای ئەپڵ بە ٩٩ سەنت دەست دەکەوێت وە لە کۆگای پلەی ئەندڕۆیدیش بەخۆڕایی بە گەڕ خراوە بۆ بەکارھێنەران ، لەم وەشانەشدا باڵندەکان وەکوو ناسا دەردەکەون

ئامێر و سیستەمەکان [دەستکاری]

ئەم یاریە لەسەر ئامێر و سیستەمەکان کاردەکات لەوانە :

  • ئایۆ ئێست ئەپڵ (IOS)
  • ئەندڕۆید
  • پلەی ستەیشن ٣ و پی ئێس پی
  • ویندۆز فۆن
  • سیمبیان
  • بلاک بێڕی
  • مەیمۆ
  • ماک ئۆ ئێسی ئەپڵ

سەرچاوە [دەستکاری]