بالووکە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بالوکە لەسەر پەنجە گەورەی پێ

بالوکە گەشەیەکی بچوک و ڕەقە لەسەر دەست و قاچەکان و هەندێ شوێنی تری جەستە کە وەک شێوەی قەڕنابیت یان بڵقێکی ڕەق وایە. بەهۆی ڤایرۆسەوە تووش دەبن، بەتایبەت human papillomavirusی جۆری ٢ و ٢٧. ١٠ جۆر بالوکە هەیە، باوترینیان وا ناسراوە کە بێزیانە. دەشێ بالوکە لە کەسێکی ترەوە بگوازرێتەوە. بەگشتی بالوکە پاش چەند مانگێک چاک دەبێتەوە بەڵام دەشێ چەند ساڵێک بخایەنێت و لەدوای چاکبوونەوەش دووبارە دروست ببێتەوە.