باراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باراو
Baraw
گوند
وێنەی گوندی باراو لە زستاندا
وێنەی گوندی باراو لە زستاندا
وڵاتعێراق
ھەرێم کوردستان
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢خێزان

باراو یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان. باراو دەکەویتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلیمانی لەناوچەی شارباژێر،[١] ئەم گوندە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ناحیەی سرۆچک خراوەتە سەر قەزای سەید سادق.[٢]

گوندی باراو[دەستکاری]

گوندی باراو (بەئینگلیزی: Baraw Village)، گوندێکی جوانی کوردستانە، ناوچە‌یە‌کی تاڕادە‌یە‌ک سە‌ختە‌ و یە‌کێکە لە‌گوندە‌کانی ناوچە‌ی شارباژێر، ھە‌رچە‌ندە سە‌ر بە‌ناحیە‌ی بە‌رزنجە‌یە، بە‌ڵام ئە‌م گوندە دە‌کە‌وێتە نێوان گوندی وەندەرێنە و شوکێ و چنگیانە‌وە و دە‌کە‌وێتە نێوان ھە‌ردوو چیای پانتاو کە دە‌کە‌وێتە پشتی گوند و چیای قە‌ڵا سالم بە‌رامبە‌ر بە‌گوند، ئە‌م ناوچە‌یە شاخاوییە ‌و زستانێکی سارد و ھاوینێکی فێنکی ھە‌یە ‌و بە‌مە‌ش سیمایە‌کی جوان‌ و قە‌شە‌نگی داوە بە‌گوندە‌کە لە‌ھە‌ردوو وە‌رزی ساڵدا.

ناوی باراو لە چییەوە ھاتووە؟[دەستکاری]

لە‌سە‌ر ناوی باراو، دوو بۆ چوونی جیاواز ھە‌یە:

  • باراو لە‌بە‌ھارە‌وە سە‌رچاوە‌ی گرتووە، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ناوچە‌یە‌کی تا ڕادە‌یە‌ک سە‌ختە ‌و بە‌فرو بارانێکی زۆری لێدە‌بارێت، ھە‌ر بۆیە کانیاوی زۆر لە‌شاخ‌ و دە‌شتە‌کانی دە‌تە‌قێت، ئە‌م کانیاوانە‌ش بە بە‌ھار ناوبراون، چونکە بە‌ھارە‌ن ‌و تە‌مە‌نیان کورت بووە‌ و لە‌کۆتایی وە‌رزی بە‌ھاردا ووشکیان کردووە، ھە‌ر بۆیە بە بە‌ھاراو ناویان بردووە، پاشان دە‌ماودە‌م ماوە‌تە‌وە و گۆڕانکاری بە‌سە‌ر ھاتووە‌و بووە بە‌باراو.
  • بۆچوونێکیکە ھە‌یە کە دە‌ڵێن، ئە‌م گوندە سە‌ردە‌مانێک ئاوی خواردنە‌وە‌ی کە‌م بووە، خە‌ڵکە‌کە‌ی بە‌بار ئاویان ھێناوە بۆ دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە‌یان، بۆیە بە‌بارە ئاو ناویان براوە، دواتریش بووە بە باراو، بە‌ڵام بە‌رای گوندنشینانی ئە‌و گوندە، ڕای یە‌کە‌م بۆ ناوی گوندە‌کە‌یان بە‌ڕاستر و گونجاو تر دە‌زانن.

پێش ڕاگواستن و داگیرکردنی[دەستکاری]

پێش ڕاگواستن و داگیرکردنی، ژمارە‌ی دانیشتووانی ئە‌م گوندە دە‌گە‌یشتە ٧٥ خێزان، لە‌سە‌ردمی شۆڕشی ئە‌یلول و شۆڕشی نوێی گە‌لە‌کە‌ماندا، باراو دوو جار دە‌ڕوخێنرێت، بۆ دوا جار لە‌ساڵی ١٩٨٧ بە‌تە‌واوە‌تی داگیرو خاپوور کراوە‌و پاشان خە‌ڵکە‌کە‌شی بە‌رە‌و ئۆردوگا زۆرە‌ملییە‌کان گوزراونە‌تە‌وە، تە‌نیا لە‌بە‌رئە‌وە‌ی شکست بە‌شۆڕشی گە‌لی کورد بھێنرێت‌و ڕۆحی نە‌تە‌وە‌یی لە‌نێو دڵی میللە‌تی کوردا لە‌ریشە‌وە دە‌ربکرێت. لە‌دوای راپە‌ڕینە مە‌زنە‌کە، خە‌ڵکی باراو بۆ جارێکی تر دە‌چنە‌وە سە‌ر زێدی باوباپیرانیان‌و ئاوە‌دانی دە‌کە‌نە‌وە. ئێستا ژمارە‌ی دانیشتووانە‌کە‌ی دە‌گاتە زیاتر لە ٢٢ خێزان، ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی چە‌ندین خێزانی تر تە‌نیا لە‌وە‌رزی ھاوین‌و کاتی کشتوکاڵکردندا بە‌شێوە‌یە‌کی کاتی دە‌گە‌ڕێنە‌وە بۆ سوود وە‌رگرتن‌و خزمە‌تکردنی باخە‌کانیان‌و فرۆشتنی بە‌رووبومە‌کانیان. ئە‌م گوندە زۆربە‌ی زە‌ویە‌کانیان دێمین‌و باخی زۆری بە‌رداریان ھە‌یە، وە‌کو ھە‌رمێ و ھە‌ڵوژە ھە‌روە‌ھا خاوە‌نی ڕە‌زێکی زۆرن لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی سە‌رچاوە‌ی ئاویان زۆر کە‌مە بۆ بە‌راو، بۆیە سە‌وزە‌وات لە‌م گوندە‌دا زۆر کە‌مە یاخود باشتروایە بڵێین ھە‌ر خێزانێک تە‌نیا بە‌شی پێویستی خۆی بە‌راو دە‌کات وە‌کو بامێ و تە‌ماتە و سە‌وزە‌وات.

کێشەی کشتوکاڵ لە گوندی باراو[دەستکاری]

وە‌ک خە‌ڵکی گوند ئاماژە‌یان ڵێکرد، کارێزێکیان ھە‌بووە کە بۆ بە‌راو پشتیان پێدە‌بە‌ست، بە‌ڵام بە‌ھۆی کە‌می باران بارینە‌وە چە‌ند ساڵێکە وشکی کردووە، جوتیارانی ئە‌م گوندە باس لە‌ساردبوونە‌وە‌ی خۆیان دە‌کرد لە‌کاری کشتوکاڵی، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ئە‌م ناوچە‌یە ساردە‌و بە‌ربوومە‌کە‌شی درە‌نگ پێدە‌گات‌و کاتێ دە‌کە‌وێتە بازاڕە‌وە، پارە‌یە‌کی ئە‌وتۆ ناکات کە بژێوی خێزانی جوتیار دابین بکات. لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا وە‌ک خە‌ڵکی گوند ئاماژە‌یان پێکرد کە جۆرە کرمێک بڵاوبۆتە‌وە لە‌و ناوچە‌یە کە زیانی بە‌ھە‌رمێ‌و ھە‌ڵوژە‌و ڕە‌زە‌کانیان گە‌یاندووە‌و لە‌ماوە‌ی ساڵێکدا وشکی کردوون بە‌تایبە‌ت داری ھە‌ڵوژە کە زۆر ناسکە. ھە‌رچە‌ندە لە‌فە‌رمانگە‌ی کشتوکاڵی بە‌رزنجە‌وە دە‌رمانی پێویستیان بۆ لە‌ناوبردنی ئە‌و کرمە وە‌رگرتووە، بە‌ڵام لە‌بە‌رنە‌بوونی ئامێری تایبە‌ت بە‌رژانی ئە‌و جۆرە دە‌رمانە، وە‌ک ڵێویست سوودیان لێوە‌رنە‌گیراوە. لە‌کۆندا نیسک‌و نۆک‌و گە‌نم‌و جۆ لە‌م گوندە‌دا کراوە، بە‌ڵام ئێستا ئە‌م کشتوکاڵانە ناکرێن لە‌بە‌ر کە‌می ئاو، ھە‌روە‌ھا نرخێکی ئە‌وتۆ ناکات کە ھاندە‌ر بێت بۆ جووتیار، ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی کۆمە‌ڵێک خێزانی تریش بە‌ئاژە‌ڵدارییە‌وە خە‌ریکن. بۆ ئاوی ئاژە‌ڵە‌کانیش، دانیشتووانی ئە‌م گوندە پشتدە‌بە‌ستن بە‌ئاوی پرۆژە‌ی ناو گوند کە بە‌شی پێداویستی ڕۆژانە‌و ئاژە‌ڵە‌کانیشیان دە‌کات.

دارە‌بە‌ن یاخود بنێشتکردن[دەستکاری]

یە‌کێکە لە‌پیشە‌کانی تری جووتیارانی ئە‌م ناوچە‌یە کە کۆمە‌ڵێک خێزان پێوە‌ی خە‌ریکن، ئە‌مە‌ش بە‌رووبومێکی بە‌نرخی ئە‌م ناوچە‌یە‌یە کە بژێوی چە‌ند خێزانێک دابین دە‌کات. ئە‌م گوندە خاوە‌نی باخە چوالە‌و بە‌ڕوو گۆیژێکی زۆرە، گۆیژی ئە‌م ناوچە‌یە بە‌ڕادە‌یە‌ک زۆرە کە زۆر جار بۆ لە‌وە‌ڕینی ئاژە‌ڵ بە‌کاردە‌ھێنرێت، ھە‌ر ساڵێک ئە‌م بە‌رووبوومە زۆر بێت، ئە‌وا لە‌وە‌ڕی ئاژە‌ڵە‌کان لە‌باشیدا دە‌بێت. ھە‌روە‌ھا بە‌ڕوو یە‌کێکە لە‌و بە‌رووبوومانە‌ی کە بۆ خواردنی ئاژە‌ڵ بە‌کاردە‌ھێنرێت، چونکە ئێستا داواکاریی لە‌سە‌ر ئە‌م جۆرە ڕووە‌کە بۆ مرۆڤ زۆر کە‌مە ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی کە تا چە‌ند ساڵێک بە‌ر لە‌ئێستا بە‌تایبە‌تی ئە‌و کاتە‌ی کە مە‌شکە‌ی دۆ لە‌پێستە دروست دە‌کرا، جە‌وتی بە‌ڕووە‌کە بە‌تە‌واوە‌تی لێدە‌کرایە‌وە‌و خە‌ڵکی ناوچە‌کە دە‌یانبرد بۆ شارە‌زوور و دە‌یانگۆڕییە‌وە بە‌گە‌نم، ئە‌م جە‌وتە‌ش بۆ خۆشکردنی پێستە‌و مە‌شکە بە‌کاردە‌ھێنرا، جە‌وتە‌کە جوان دە‌کوڵێنرا تا ڕە‌شییە‌کە‌ی‌و تاڵایییە‌کە‌ی بە‌تە‌واوە‌تی دە‌دایە‌وە، پاشان پێستە‌کە‌یان ڵێخۆش دە‌کرد، ئە‌وە‌یش بە‌مە‌بە‌ستی لە‌ناوبردنی بە‌کتریاو میکرۆب بە‌کارھێنراوە بۆ ڵاراستنی خە‌ڵکە‌کە لە‌نە‌خۆشی.

کە‌سایە‌تییە ناسراوە‌کان[دەستکاری]

لە‌کە‌سە بە‌ناوبانگە‌کانی ئە‌م گوندە:-

  • شێخ محە‌مە‌دگوڵانی بووە کە بە‌یە‌کێک لە‌شوراکانی سلێمانی ناوبراوە لە‌سە‌ردە‌می شێخ محموودی نە‌مردا، بە‌و مانایە‌ی یە‌کێک بووە لە‌راوێژکارە‌کانی شێخی نە‌مر کە لە‌ناو گوندا دانیشتووە‌و پاشان چۆتە سلێمانی، شێخ محە‌مە‌د کە‌سێکی لە‌خوا ترس‌و دە‌ستڕۆیشتوو بووە، بۆیە لە‌سە‌ر ئە‌رکی خۆی مزگە‌وتی قامیشانی لەشاری سلێمانی دروستکردووە، دواتریش کوڕە‌کە‌ی کە ناوی شێخ ڕە‌زایە، بە‌ڕێوە‌بە‌ری پۆلیسی شاری ھە‌ولێر بووە، لە‌ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٧٣ کە لە‌و سە‌ردە‌مە‌دا دزو جە‌ردە‌یە‌کی زۆر ھە‌بووە لە‌و شارە‌دا، بە‌ڵام بە‌لێھاتوویی‌و شە‌ونخونی خۆی توانیویە‌تی لە‌ماوە‌ی ئە‌و سێ ساڵە‌دا ئاسایش‌و ئارامی بگە‌ڕێنێتە‌وە بۆ ئە‌و شارە دێرینە، بۆیە کە‌سانێک کە ئە‌و مێژووە‌یان لە‌بیر بێت شایە‌تی ئە‌وە دە‌دە‌ن‌و دە‌گێڕنە‌وە کە دواتر دوکانە‌کانیان بە‌کراوە‌یی بە‌جێھێشتووە بە‌بێ ترس، چونکە موڵک‌و ماڵیان پارێزراو بووە، پاشان شیخ ڕە‌زای گوڵانی دە‌گوازرێتە‌وە‌و دە‌بێتە بە‌ڕێوە‌بە‌ری گرتووخانە‌ی سلێمانی و پاش ماوە‌یە‌ک‌و لە‌ساڵی ١٩٧٤ دە‌رگای گرتوخانە‌کە دە‌شکێنێت ھە‌موو ئە‌و شۆڕشگێڕو پێشمە‌رگانە کە لە‌سە‌ر کوردایە‌تی دە‌ستگیرکراون، ڕزگاریان دە‌کات‌و پاشان لە‌سە‌ر ئە‌م کارە لە‌لایە‌ن ڕژێمە‌وە دە‌ستگیر دە‌کرێت‌و بۆ ماوە‌یە‌کی زۆر لە‌گرتووخانە دە‌مێنێتە‌وە‌و یە‌کێک دە‌بێت لە‌و کورد ڵە‌روە‌رانە‌ی کە بە‌کراسە‌کە‌ی خۆی ئاگری نە‌ورۆز لە‌گرتوخانە‌کە‌دا دە‌کاتە‌وە.
  • حاجی شێخ رە‌ئوف ئە‌حمە‌د محە‌مە‌د کە لە‌ساڵە‌کانی ١٩٦٠ تا ساڵە‌کانی ١٩٨٣ کوێخاو موختاری دێ بووە، کە‌سێکی دە‌ستڕە‌نگین بووە کە لۆرک‌و سێڵا بۆ ڕاگرتنی مە‌شکە لە‌داری گۆیژو ھە‌رمێ دروست دە‌کرد، ھە‌روە‌ھا لە‌دار ھە‌وجار کە‌وچکی دۆ و قاڵی ماستاو و کە‌لوڵە‌لی تری پێویستی دروستدە‌کرد بۆ خە‌ڵکی باراو و دێیە‌کانی دە‌وروبە‌ر بە‌بێ بە‌رامبە‌ر، ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی جە‌راحێکی لێھاتوو و مردووشۆر بووە بۆ ناو دێ‌و دە‌وروبە‌ری کە ئە‌م کارە‌شی بێ بە‌رامبە‌ر لە‌پێناو ڕازی بوونی خودا ئە‌نجامداوە.
  • شێخ جە‌لال رە‌ئوف ئە‌حمە‌د کە موختارو ڕیش سپی گوند بووە، لە‌ساڵی ١٩٨٤ تا ساڵی ٢٠٠٦ کە کە‌سێکی چالاک‌و بە‌توانا ناسراو بووە، نە‌ک ھە‌ر لە‌باراو بە‌ڵکو لە‌ناوچە‌ی شارباژێڕ بە‌گشتی، ئە‌و خە‌مخۆری دێ بووە، ھە‌میشە پرس‌و ڕای پێکراوە‌و لە‌ھە‌وڵی بە‌ردە‌وامدا بووە بۆ خزمە‌تکردنی گوندو گە‌یاندنی خزمە‌تگوزاری بۆ ناو گوند، بۆیە زۆربە‌ی ئە‌و خزمە‌تگوزارییانە‌ی کە ئە‌مڕۆ گە‌یشتۆنە‌تە ئە‌م گوندە لە‌سە‌ر دە‌ستی ئە‌م کە‌سایە‌تییە‌دا بووە.
  • حاجی ژنە خاتوون، کە‌سایە‌تییە‌کی تری ناسراوی گوندە کە ژنێکی تە‌مە‌ن ٧٥ ساڵانە‌و جە‌راح‌و مامانی گوندە‌و زۆربە‌ی منداڵانی گوند لە‌سە‌ر دە‌ستی ئە‌ودا ھاتونە‌تە دنیاوە. زۆربە‌ی نە‌خۆشییە باوە‌کانی ناو گوندە‌کە‌ش ئە‌م خاتوونە چارە‌سە‌ری دە‌کات وە‌ک بە‌بۆن کە‌وتن‌و ترس‌و نە‌خۆشی تری باوی کوردە‌واری بە‌بێ بە‌رامبە‌ر، ھە‌رچە‌ندە ئێستا بە‌ھۆی تە‌مە‌نە‌کە‌یە‌وە ئە‌و ھێزو توانایە‌ی جارانی نە‌ماوە‌و وە‌ک جاران ناتوانێ خزمە‌ت بە‌خە‌ڵکی گوند بکات.

ئە‌مە جگە لە‌وە‌ی کە گوندی باراو چە‌ندین کە‌سایە‌تی خوێنە‌وارو ڕۆشنبیرو ھونە‌رمە‌ندو کە‌سایە‌تی سیاسی‌و نیشتمان ڵە‌روە‌ری تێدا ھە‌ڵکە‌وتووە کە ڕە‌نگە نە‌توانرێ لە‌نووسینێکی ئاوھادا ئاماژە بە‌ھە‌موو ئە‌و کە‌سایە‌تییە دیارانە بکرێت.

گرفتە خزمە‌تگوزارییە‌کان[دەستکاری]

باراو، قوتابخانە‌ی بنە‌ڕە‌تی تێدایە‌و بۆ قۆناغی دواناوە‌ندیش خوێندکارە‌کانیان دە‌چنە وە‌ندە‌رێنە بۆ درێژە‌دان بە‌پرۆسە‌ی خوێندن، بنکە‌یە‌کی تە‌ندروستی تێدایە ھە‌رچە‌ندە ھێشتا لە‌ئاستی پێویستی گوندە‌کە‌و دە‌وروبە‌ریدا نییە. ئە‌وە‌ی ماوە‌تە‌وە بیڵێین ئە‌م گوندە جادە‌ی قیرو تۆڕی ئاویان پێگە‌یشتووە‌و پڕۆژە‌ی کارە‌باشیان بۆ کراوە، بە‌ڵام خە‌ڵکی گوند گللە‌ییان لە‌بچڕاندنی زۆری کارە‌با دە‌کرد لە‌وە‌رزی زستاندا، بە‌ھۆی کۆنی عە‌مودو سیمی کارە‌باکە‌یان، زیاتر لە‌ساڵێکە تە‌زووی کارە‌بایان بۆ گە‌یە‌نراوە، بە‌ڵام عە‌مودو سیمە‌کان بە‌کارھاتوو بوون. دانیشتووانی باراویش بێبە‌ش نە‌بوون لە‌پێشینە‌ی خانووبە‌رە ھە‌رچە‌ندە تا ئێستا تە‌نھا ٣ خێزان سوودمە‌ندبوون‌و ئە‌وانی تریش لە‌مامە‌ڵە‌دان، بە‌ڵام گللە‌ییان لە‌خاوی ڕۆتینی زۆری جێبە‌جێکردن‌و ڵێدانی ڵێشینە‌کە ھە‌بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.facebook.com/muhammad.faiqkallhury
  2. ^ پەرتوکی کوردستان، پێڕستی گوندەکانی باشور-د. عەبدوڵا غەفور