ئەین ھاردینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەین ھاردینگ

لەدایکبوون (١٩٨٦-٠٩-١٦) ١٦ی ئەیلوولی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٧_تاوەکو ئێستا


ئەین مایکڵ ھاردینگ (بە ئینگلیزی Ian Michael Harding، لە ١٦ی ئەیلولی ١٩٨٦ لەدایکبووە) ئەکتەرێکی ئەمەریکییە. بە ڕۆڵی ئێزرا فیتز لە زنجیرە درامای شۆخە بچووکە درۆزنەکان زنجیرەى کەناڵى ABC Family ناوبانگی دەرکردووە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئەین ھاردینگ لە شاری ھیدلبیرگ لە خێزانێکی سەربازی ئەمەریکی لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، خوشکە گەورەکەى ناوی سارایە. چەند ساڵێک دواى ئەوە خێزانەکەیان بۆ ویلایەتی ڤیرچینا گواستۆیانەتەوە. لە دواناوەندی ئەین بەشدارى یانەى دراما دەکات. دواتر لە بەشى میوزیک و دراماى زانکۆى کارنەیگ میلۆن وەردەگیرێت.

کارەکانی[دەستکاری]

دیارترین کارەکانی ئەین ڕۆڵی ئێزرا فیتز لە زنجیرە درامای شۆخە بچووکە درۆزنەکانی زنجیرەى کەناڵى ABC Family یە. لەسەر ئەو رۆڵە ئەین شەش جار پالێوراوە بۆ خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد، کە پێنج خەڵاتەکەی بەدەست هێناوە لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤.

فلیمنامە[دەستکاری]

ساڵ ناوی فلیم کاراکتەر تێبینی
٢٠٠٩ چیرۆکەکانی کاتى نوستن ٢ رەین
٢٠١٠-تاکو ئێستا شۆخە بچووکە درۆزنەکان ئێزرا فیتز (پاڵێوراوە بۆ شەش خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد)
٢٠١٠ خۆشەویستى و ماددە ھۆشبەرەکانی تر وێڵسى پریپستێر
٢٠١٢ کریسمێس بەبێ تۆ نیتان ستیوارت کورتە فیلم
٢٠١٣ کارتی بازرگانی لە رۆکس بێن کورتە فیلم

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ئەین ھاردینگ بۆ ھەشت خەڵاتی جیهانی پاڵێوراوە:

  • شەش جار پالێوراوە بۆ خەڵاتی تین چۆیس ئەوۆرد، کە پێنج خەڵاتەکەی بەدەست هێناوە لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤.
  • بەدەست هێنانی خەڵاتی لاوی رۆک (ئەکتەر) ٢٠١١.
  • بەدەستهینانی خەڵاتی باشترین ئەکتەرى جیھانی لە فیستیفاڵی کاپریشۆ ئەوۆرد لە ساڵى ٢٠١١.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. لاپەرەی هونەرمەند لە پێگەی imdb
  2. پێگەی فەرمی
  3. تویتەری هونەرمەند
  4. ویکیی ئینگلیزی.