ئەڤەتار (فیلم ٢٠٠٩)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Avatar
ئەڤەتار
دەرھێنان جەیمز کامیرۆن
بەرھەمھێنان جەیمز کامیرۆن
جۆن لاندۆ
نووسین جەیمز کامیرۆن
کاست سام واشنتۆن
زۆو سالدانا
ستێفان لانگ
میشێڵ ڕۆدریگوێز
سیگۆرنی ویڤەر
گیۆڤانی ڕیبیسی
جۆل دەیڤد موور
س. س. ھ. پۆندەر
وێز ستودی
لاز ئەلۆنسۆ
مۆسیقا جەیمز هۆرنەر
دەستکاری جەیمز کامیرۆن
جۆن ڕیفوا
ستێفان ئـ. ڕیڤکین
ستۆدیۆ Lightstorm Entertainment
Dune Entertainment
Ingenious Film Partners
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە فۆکسی سەدەی ٢٠ەم
ڕێکەوتی دەرچوون ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩لەندەن
١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ویلایەتە یەکگرتووەکان
ماوەی فیلم ١٦٢ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمان ئینگلیزی
تێچوون ٢٣٧ ملیۆن دۆلار
داھات $٢,٦٩٠,٤٤٠,٥٩٢ دۆلار

ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا. بۆ ئاڤاتار ٢٣٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵک وەرگیراوە. کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون و بە شێوەکانی ٢ڕەھەندی و ٣ڕەھەندی ئامادە کراوە بۆ بینین.

چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە کە لە ئاست بەرھەمھێنانی دیمەنەکانی ئەو فیلمە بێت.

فیلمەکە لە لەندەن لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخش کرا و لە ١٦ی کانوونی دووەمیش لە ھەموو جیھان و ١٨ی ھەمان مانگیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەخش کرا. فیلمەکە چەند تۆمارێکی box officeی شکاند و بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو لە ئەمریکا و ھەموو جیھان، پێش تایتانیک کەوت کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو پڕداھاتترین فیلم بوو.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]