ئەوێستا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئەوێستا یان ئەڤێستا یان ئاڤێستا کۆمەڵەیەک دەقی ئایینیە کە بە زمانی ئەوێستایی نووسراوە و بۆ زەردەشتییەکان پیرۆزە. وشەی ئاڤێستاش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سانسکریت و زمانی کوردی. کەبەزمانی کوردی بە "ئاوێستا" دێت. زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە. مێژوونوسە کۆنەکان دەڵێن کە ئاڤێستا لەسەر ١٢٠٠٠ پارچە لە پێستی چێل نووسرابوو بەڵام لە چەندین ڕووداودا، هەر جار کەمێکی لێ ون بوو تا ٣٨٠٠٠ وشەی لێ ماوە. ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ٣٤٥،٧٠٠ وشە بوو، لە ١١ بەش پێک ھاتبوو بە ھەمووشی ٥ شێعر بوون.
خوێندنەوەی زۆرتر [دەستکاری]
- ئەوێستا، نامەی مینەوی زەردەشت - مەتنی فارسی: جەلیل دوستخواھ، وەرگێڕی بۆ کوردی: عومەر فارووقی - بڵاوکراوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٢