ئەنیمێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەنیمیەوە ڕەوانە کراوە)
کەسایەتییەکی ئەنیمێ

ئەنیمێ (بە ژاپۆنی: アニメ، ئای پی ئەی: [aɲime] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)) ئەنیمەیشنی ژاپۆنییە. لە جیھاندا بەو ناوە ناوبانگێکی دەرکردووە. ئەنیمێ لە وشەی ئەنیمەیشنی ئینگلیزییەوە «animation» داتاشراوە، کە لە زمانی ژاپۆنی ئاماژەیە بۆ ھەموو کارە ئەنیمەیشنییەکان. یەکەمین ئەنیمێی بازرگانیی ژاپۆنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٧ و لەو کاتەوە بەرھەمھێنانی بەردەوامە. ئەفسانەی ئەنیمێ لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دروست بووە لەژێر دەستی کارتۆنکێش ئۆسامو تێزوکا، ناوبانگیی جیھانی پەیدا کرد، لە کۆتایییەکانی سەدەی بیستەم. کە لایەنگرانێکی زۆری نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بۆ خۆی پەیدا کرد. ئێستا ئەنیمێ لە ڕێگەی تەلەڤیزیۆن و سینەما یان ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەکان (لە ڕێگەی دیسکی دی ڤ دی و بلو ڕای) یانیش لە ڕێی ئینتەرنێتەوە، بڵاودەکرێتەوە و پەخش دەکرێت؛ و بۆ چەندین بوار و پۆلی جیاواز دابەش دەکرێت.

بۆ بەرھەمھێنانی ئەنیمێ زیاتر لە ٤٣٠ ستۆدیۆ ھەیە لەوانە سەنڕایز، بۆنز، یووفۆتەیبڵ، تۆوێی ئەنیمەیشن، ماپا و ھەروەھا ستۆدیۆکانی گێبڵی. کە ئەمەی دوایییان لە ژاپۆن ژمارەی گەورەی تۆمارکردووە لە فرۆشتنی دی ڤی دی و سەرکەوتنی جیھانیی گەورەشی تۆمارکردووە بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی ئەنیمێیە دۆبلاژکراوەکان و ئەنیمێیە ژێرنووسکراوەکان بە چەند زمانێک لەوانە: فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی بەتایبەتی، و کوردی (زاراوەی کورمانجیی ژووروو و خواروو) بەکەمی.

ئەنیمێ لە ژاپۆن ناوبانگێکی زۆری ھەیە. لە ٢٠٠١ ئەنیمێی «ڕووحە ڕفێنراوەکە» توانیی لە ژاپۆن ئەوەندەی فیلمی تایتانیک داھات کۆبکاتەوە. ئەم ئەنیمێیەش لەلایەن ھایاوۆ میازاکییەوە دەرھێنراوە. ٤٠٪ی فیلمەکانی سینەمای ژاپۆن ئەنیمێیە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ئەنیمێ»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]