ئەنوشکا شارما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنوشکا شارما

لەدایکبوون (١٩٨٨-٠٥-٠١) ١ی ئایاری ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
ئایۆدیا، ووتر پردێش، ھیندستان
نەتەوەھیندی
پەروەردەزانکۆی بەنگالۆر
پیشە
  • ئەکتەر
  • بەرھەمھێنەری فیلم
  • نەخشەکێشی مۆدە
چالاکبوون٢٠٠٧–ئێستا
ھاوسەرڤیرات کۆلی (ھاوسەرگیری ٢٠١٧)
خەڵاتەکانتەواوی پێڕستەکە


ئەنوشکا شارما (بە ئینگلیزی: Anushka Sharmaگۆکردن: [əˈnʊʂkaː ˈʃərmaː]؛ لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٨٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ھیندییە. چووە ناو پیشەی فیلمە ھیندییەکان، و یەک لە بەناوبانگترین و پڕداھاتترین خانمەکتەرەکانی ھیندستانە. وەرگری چەندین خەڵاتە، لە نێوانیشیاندا و لە حەوت پاڵاوتنەوەوە خەڵاتێکی فیلمفەیری تێدایە. لە ئایۆدیا لەدایکبووە و لە بەنگالۆر گەورە بووە، شارما یەکەم ئەرکی نموونەی بۆ نەخشەکێشی مۆدە وێندێڵ ڕۆدریکس بوو لە ٢٠٠٧، و دواتر چوو بۆ مومبای تا تەواو کار لەسەر مۆدە بکات.

شارما یەکەم دەرکەوتنی نواندنی خۆی لە ئەڤینە ئەوپەڕی سەرکەوتووەکەی بەرامبەر شاروخ خان لە دووانەی ھەڵبژێردراو لەلایەن خوداوە لە ساڵی (٢٠٠٨) بوو، کە بووە پاڵێوراوی خەڵاتی فیلمفەیری بۆ باشترین خانمەکتەر. ناوبانگی زیادیکرد بە نواندنی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە ئەڤینییەکانی Band Baaja Baaraat (٢٠١٠) و تاکو لە ژیاندا بمێنم (٢٠١٢)ی یاش ڕاج فیلمز؛ دووەمین بردنەوەی خەڵاتێکی باشترین پشتگیریکردنی خانمەکتەر بوو لە فیلمفەیر. گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی ھەبوو لە ڕۆڵەکانی پەیامنێری تەلەڤیزیۆن لە تەنزی ئاینیی پیکەی (٢٠١٤) و درامای وەرزشیی سوڵتان (٢٠١٦)، کە ھەردووکیان لەنێو ڕیزبەندیی پڕداھاتترین فیلمە ھیندییەکانن. شارما ستایشکرا و چەندین پاڵاوتنی نواندن بۆ تواناکانی ئەنجام درا بۆ ھەستبزوێنی تاوان NH10 لە ٢٠١٥، کە بە یەکەم بەرھەمی بەرھەمھێنانی خۆیشی دیاریکرد، و درامای ئەڤینیی ٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە.

سەرەڕای نواندن لە فیلمەکان، شارما باڵیۆزە بۆ چەندین مارکە و بەرھەم. پشتگیری چەندین ڕێکخراو و ھۆکارە خێرخوازییەکان دەکات کە یەکسانیی ڕەگەز و مافی ئاژەڵ دەگرێتەوە؛ و دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرھەمھێنانی "Clean Slate Films"ە. شارما ھاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی کریکێت، ڤیرات کۆلی کرد.

ژیانی پێشوو و پیشەی نمایشکاری جلوبەرگ[دەستکاری]

ئەنوشکا شارما لە ١ی ئایاری ١٩٨٨ لە ئایۆدیا، ووتر پردێش لەدایکبووە.[١][٢] باوکی، عەقید ئاجای کومار شارما، ئەسەرێکی سوپایە، و دایکی، ئاشیما شارما، ژنی ماڵەوەیە.[٢][٣] باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی ووتر پردێشە لەکاتێکدا دایکی خەڵکی گارھوالییە.[٤][٥] برا گەورەکەی «کارناش شارما» بەرھەمھێنەری فیلمە. کە پێشووتر لە ھێزی دەریاییی مێرچنت خزمەتی کردووە.[٦] شارما

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

کلیل
Films that have not yet been released نیشانەی ئەو فیلمانەیە کە ھێشتا بڵاونەکراونەتەوە
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ دەرھێنەر تێبینییەکان
٢٠٠٨ دووانەی ھەڵبژێردراو لەلایەن خوداوە

Rab Ne Bana Di Jodi

تانی ساھنی ئادیتیا چۆپرا پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەکتەر، خانمەئەکتەر بۆ یەکەم فیلم لەخەڵاتەکانی فیلم فەیر
٢٠١٠ Badmaash Company بولبول سینگ Parmeet Sethi
٢٠١٠ Band Baaja Baaraat شروتی کاکار Maneesh Sharma پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠١١ Patiala House سیمران چاگال Nikhil Advani
٢٠١١ Ladies vs Ricky Bahl ئیشیکا دیسای Maneesh Sharma
٢٠١٢ تاکو لە ژیاندا بمێنم

Jab Tak Hai Jaan

ئاکیرای رای Yash Chopra براوەی باشترین خانمەئەکتەری پالپشت
٢٠١٣ Matru Ki Bijlee Ka Mandola بیژلی ماندۆلا Vishal Bhardwaj
٢٠١٤ پیکەی

PK

جاگات "جاگو" جانینی ڕاجکومار ھیرانی
٢٠١٥ NH10 میرا Navdeep Singh بەرھەمھێنەریش بوو
پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠١٥ بۆمبەی ڤیلڤێت

Bombay Velvet

ڕۆسی نۆرۆنھا Anurag Kashyap
٢٠١٥ Dil Dhadakne Do فەرەح عەلی Zoya Akhtar پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری پالپشت
٢٠١٦ سوڵتان عارفا حوسەین Ali Abbas Zafar
٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە ئالیزە خان کاران جۆھەر پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠١٧ Phillauri شاشی کوماری Anshai Lal بەرھەمھێنەریش بوو
٢٠١٧ Jab Harry Met Sejal Sejal Zaveri Imtiaz Ali
٢٠١٨ پەری

Pari

ڕوخسانا Prosit Roy بەرھەمھێنەریش بوو
٢٠١٨ سانجو

Sanju

وینی دیاز ڕاجکومار ھیرانی
٢٠١٨ Sui Dhaaga مامتا Sharat Katariya پاڵێوراو بۆ باشترین خانمەئەکتەری فیلم فەیر
٢٠١٨ Zero ئارەفە Aanand L. Rai [٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Anushka Sharma celebrates 25th birthday in Goa". Hindustan Times. 1 May 2013. Archived from the original on 3 May 2013. Retrieved 10 March 2014. ٣ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Gupta, Priya (18 December 2012). "There is no system in the film industry: Anushka". The Times of India. Archived from the original on 17 December 2012. Retrieved 10 March 2014.
  3. ^ Joshi, Sonali (8 April 2012). "Anushka Sharma buys three flats worth Rs.10 crore in Mumbai's posh area". India Today. Archived from the original on 11 March 2014. Retrieved 10 March 2014.
  4. ^ Singh, Mauli (29 December 2010). "Ranveer is my favourite co-star: Anushka". The Times of India. Retrieved 10 March 2014.
  5. ^ Bahadur, Sona (4 April 2011). "Cloud Nine". Verve. Archived from the original on 10ی Marchی 2014. Retrieved 10 March 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  6. ^ Kumar, Sunaina (9 April 2011). "The 1,000 watt girl". Tehelka. Archived from the original on 20ی Decemberی 2013. Retrieved 10 April 2011. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Zero: Anushka Sharma wraps up the Shah Rukh Khan, Katrina Kaif-starrer". Mumbai Mirror. 27 June 2018. Retrieved 28 June 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]