ئەندرێس بێرینگ برێڤیک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئەندرێس بێرینگ برێڤیک
لەدایکبوون ١٣ February ١٩٧٩

ئەندرێس بێرینگ برێڤیک (بە نەرویجی Anders Behring Breivik)، لەدایکبووی ١٣ February ١٩٧٩ [١] تیرۆریستی ڕاستڕەوی نەرویژییە.[٢] کە بەرپرسیاری ھێرشەکانی ساڵی ٢٠۱١ی نەرویژ لە ڕێکەوتی ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١یە، ئەندرێس دانیشتوویەکی نەرویجی مەسیحیی توندڕەوە، وەکو ناسراوە مەسیحییەکی پارێزگارە و ڕاستڕەوێکی توندڕەوە و دژایەتی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی ئەکات هەروەها ئاماژەی بۆ کراوە کە ماسۆنییە[٣].

و هەتا ئێستا نەزانراوە ئەگەر بە تەنها خۆی بەمم ڕەفتارە هەستابێت. لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١١، نزیک بۆتەوە لە لاوانی پارتی کرێکارانی فەرمانڕەوا لە نۆرویژ لە سەربازگەی دوورگەی ئۆتایا، جل و بەرگی پۆلیسی پۆشی بوو و ئاگری بەردایە گەنجە ئامادەبووەکان، کە بوو بە هۆی کوژۆانی نزیکەی ٨٥ کەس.[٤]

بیروباوەڕ و ڕا سیاسییەکانی[دەستکاری]

ئەندرێس پێش ئەوەی بە دوو هێرشە یەک لە دوای یەکەی هەستێت پێش چەند سەعاتێک لە نووسینی دۆسیەییەکی نزیکەی ١٥٠٠ پەڕەیی بۆتەوە کە تیایدا بیر و بۆچوونەکانی خۆی دەربڕیووە بەرامبەر بە سیاسەتی جیهان؛

ئيسرائيل[دەستکاری]

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی ئەمڕۆی ئیسڕائیلی وتوویەتی کەوا لەو دۆسیەیەدا نزیکەی ٣٠٠ جار ناوی ئیسرائیل هاتووە کە هەمووی بە شێوەیەکی ئیجابی بووە، هەروەها هێرشی کردۆتە سەر یەکێتی ئەوروپا لەبەرئەوەی هاوسۆز نین لەگەڵ ئیسرائیلدا، ستایشی سیاسەتی ئیسرائیلی کردووە کە بە پیی ڕای ئەندرێس مافی زۆربەی دانیشتووە موسڵمانەکانی نادات کە لەژێر دەسەڵاتیا ئەژین بە پێچەوانەی ئەوروپاوە، هەروەها نووسیوەیەتی (کاتی ئەوە هاتووە کە پاڵپشتی نەفامانەی فەلەستینییەکان بوەستێنرێت)".[٥].

ئیسپانیا و ئەوروپا[دەستکاری]

ئەندرێس برێڤیک دوای ئەوەی لە نووسینی دۆسیە ١٥٠٠ پەڕەکەی بۆیەوە سەیارەیەکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە لە ئۆسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتە پاشان ڕووی کردە ئۆتاوا و بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە چەکەکەی ڕووکردە بەشدابووەکانی خێوەتگەیەکی هاوینە و بوو بە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٨٥ کەس، ئەمەش بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی موسڵمانان لە ئەورووپا دا کە ئیسپانیایان لە نێودایە، و ئەندرێس ڕەخنەی توندی لە زپاتیرۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا گرتووە و ئەڵێت بە چاکەی ڕێکخراوی قاعیدە گەیشتۆتە دەسەڵات، و دەرگای ئیسپانیای کردۆتەوە لە بەردەم کۆچی بە کۆمەڵ کە بووە بە هۆی زیادبوونی ژمارەی موسڵمانان لەو وڵاتەدا، هەروەها ئەندرێس ڕەخنە لە سەرکردە ئەوروپییە سیاسییەکان دەگرێت بۆ ئەوەی دەرگایان کردۆتەوە لە بەردەم ئەوەی ئەندرێس بە ئیستیعماری ئیسلامی ناوی دەبات، و هەروەها بە نیازبووە هەستێت بە زنجیرەیەک تەقینەوەی هاوشێوەی تەقینەوەکەی ئۆسلۆ لە هەموو کیشوەری ئەورووپادا[٦].

تورکیا[دەستکاری]

و بە پێی ئەو لیکۆڵینەوانەی لە دۆسیەکەی ئەندرێسدا کراوە یەکێکە لە تووندترین دوژمنەکانی تورکیا، و لە دۆسیەکەیدا ٢٣٧ جار ناوی تورکیای هێناوە، و بە پێی ڕای ئەو ئەبێت تورکیا دووربخرێتەوە لە ناتۆ و پاڵپشتیکردنی بانگەشەی ئیبادەی عوسمانییەکان لە دژی ئەرمەنی ساڵی ١٩١٥ بکرێت. و لە لێکۆڵینەوە لە کۆمپیوتەری ئەندرێسدا دەرکەوتووە چەندین کاریکاتێری لە دژی تورکیا تیایە کە ئاماژە بەوە دەدەن ئەندرێس لە دژی وەرگرتنی تورکیایە لە یەکێتی ئەوروپادا، هەروەها زۆر بەوردی ئاگاداری بارودۆخی تورکیایە بە شێوەیەکی ئاگای لە هەموو کێشە ناوخۆییەکانە، و لە باسی کێشەی ئەرگەنەگۆندا لە نێوان حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئیسلامییەکان) و دەستە کەمالییە عەلمانییەکانی تورکیادا، ئەندرێس ئەڵێت کەوا کەمالییەکان ئەیانەوێت پارێزگاری لە بەرژەوەندی نیشتیمانی بکەن و هەموو هەوڵەکانی ئەتاتورک بۆ کردنی تورکیا بە دەوڵەتێکی عەلمانی شکستی خوارد لەسەر دەستی حکومەتی ئێستای تورکیادا[٧].

سەرچاوەکان[دەستکاری]