ئەندازیاریی پێکھاتەیی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئەندازیاریی پێکھاتەیی یان باڵەخانە (بە ئینگلیزی: Structural engineering) لقێکە لە ئەندازیاریی ئاوەدانی کە زۆرتر لەگەڵ داڕشتنی پێکھاتەی باڵەخانەدا کاری ھەیە. بەڵام ھەروەھا پەیوەندی بە ئەندازیاریی میکانیک و بیۆمیکانیکیشەوە ھەیە. بنەمای ئەندازیاریی پێکھاتە لە سەر یاسا فیزیکیەکان و زانستی مەتێریاڵ دانراوە.