ئەنتۆنیۆ گرامشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنتۆنیۆ گرامشی

ئەنتۆنیۆ گرامشی (ماوەی ژیان:٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ تاکوو ٢٧ی نیسانی ١٩٣٧) کەسایەتی نووسەری ئیتالی و سیاسەتزان و فەیەلەسووفی سۆسیالیزمە وە ئەندام وە ماوەیەکیش سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا بوو , ئەنتۆنیۆ لەلایەن بینیتۆ موسۆلینیی ڕژێمی فاشیست دەستگیرکراوە ، ئەنتۆنیۆ یەکێکە لە باشترین بیرمەندەکانی مارکسیزم لەسەدەی بیستەم هاوکات بیرۆکەکانی ئەنتۆنی بە گراماشیزم ناسراوە کە پۆلینکراوە بەسەر ئابووری سیاسی و فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان ، میشێل فوکۆ یەکێکە لەو کەسانەی کاریگەر بووە لەسەر فەلسەفەی گراماشیزم.