ئەنتاکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Antioch
ئەنتاکیا
أنطاكيا
شار
وڵات تورکیا
پارێزگاپارێزگای هاتای (نۆکەندی ئەسکەندەروونە)
بەرزایی
٦٧ مەتر (٢٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٨)
 • سەرجەم١٨٨.٣١٠

ئەنتاکیا (بە یۆنانی: Αντιόχεια، بە تورکی: Antakya، بە ئینگلیزی: Antioch)، شارێکی وڵاتی تورکیایە، دەکەوێتە سەر لای چەپی ڕووباری عاسی لە دووری ٣٠ کیلۆمەترەوە لە کەنار دەریای سپی ناوەڕاستەوە لەنۆکەندی ئەسکەندەروونەدا کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە.

شاری ئەنتاکیا بە یەکێک لە گرنگترین شارە مێژووییەکان دادەنرێت لە مێژووی سووریادا بە جۆرێ پایتەخی سووریا بوو پێش فەتحی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا، هەتا ئەم ساتەش پایتەختی کڵێسا مەسیحییە سورییەکانە. ئەنتاکیا لە چەرخی هێلینیدا پایتەختی بووە و لەسەردەمی ڕۆمانیدا گرنگی ئەم شارە بەرەو سەرەوە دەچوو تا بووە سێیەم گەورەترین شاری لەدوای ڕۆما و ئەسکەندەرییەوە. عەرەب پایتەختیان لە ئەنتاکیاوە گواستەوە بۆ دیمەشق لە بەر هەندێ هۆکاری لۆجستیکی. ئەنتاکیا لە مێژووی ئیسلامیدا تووشی چەندین شەڕ بۆتەوە لە لایەن ڕۆم و خاچھەڵگرەکان، و پاش تەواو بوونی شەڕەکانی خاچھەڵگری؛ کەوتە سەر حەلەب. موستەفا کەمال ئاتاتورک دەستی گرت بە سەر ئەنتاکیادا لە ساڵی ١٩٣٩ بە زەفەربردن بەلاوازیی فەڕەنسا کە ئەوکاتە سوریای داگیر کردبوو، بۆیە فەڕەنسا دەستبەرداری ئەسکەندەروونە بوو بۆ تورکیا ئەگەرچی تورکەکان لەو کاتەدا ٤٠% ی دانیشتووانی ئەسکەندەروونەیان پێک نەدەهێنا.