ئەناباسیس
ئهناباسيس به زمانى گريكى كۆن (Ἀνάβασις) به واتاى رۆيشتن به‌ره‌و هه‌وراز يان هه‌ڵبه‌زين دێت. شاكارى ديارى نووسه‌رو جه‌نگاوه‌رى ناودارى گريك (زينۆفۆن (كزينفۆن:Xenophon)ـه و له دوو توێى حه‌فت كتێب دايه]].[١]. له‌م نووسراوه‌دا نووسه‌ر به‌گێڕانه‌وه باس له به‌سه‌رهاتى خۆى ده‌كات ( له يه‌كێك له هه‌ره به‌سه‌رهاته مه‌زنه‌كانى مێژوو)، وه‌ك ويڵ ديۆرانت ده‌ڵێت.[٢].
پێرست |
گيرانهوه [دەستکاری]
له‌شكرى زينۆفۆن له ده هه‌زار چه‌كدارى بهكريگيراو پێكهاتبوو بۆ پشتيوانيكردنى تهلاشهكانى شاى ئهخمينى کورش ى بچوك بۆ وه‌ده‌ستهێنانى تاجى پاشايه‌تى له دژى براگه‌وره‌كه‌ى (ئه‌رده‌شێرى دووه‌م). هه‌ردوو له‌شكره‌كه ساڵى 401 پێش زاين له كوناكسا(Cunaxa) له نزيك بابل پێك ده‌گه‌ن و كۆرش شكست ده‌هێنيت و ده‌كوژرێت و يۆنانيه‌كان به سه‌ركردايه‌تى زينۆفۆن ناچار گه‌شتى گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و وڵاتى ليديا و گريك ده‌ست پێده‌كه‌ن به ئاراسته‌ى باكوورى ميزۆپۆتاميا به لێوارى رووبار‌ى ديجله بۆ گه‌يشتن به ده‌رياى ره‌ش له به‌نده‌رى ترابزون . له‌م گه‌شته‌دا كه ده‌گه‌نه بنارى چياكان به ناو خاكى گه‌لێك دا ره‌ت ده‌بن، زينفۆن به كوردوخ ناويان ده‌بات . به گوێره‌ى زانايانى مێژوو و وه‌رگێرانى كتێبه‌كه بۆ ئينگليزى كوردوخى هه‌ر كوردى ئه‌مڕۆن و له نووسراوه جوغرافياكانى رۆژگارى يۆنان و ئه‌رمه‌ن و رۆمان و ئاراميهكاندا ههريمهكه به (كوردويين) و (گوردوين)و (بيت كوردا) (وبيت قرداى) ناسرا. گه‌شتى ئهناباسيس له گێڕانه‌وه‌ى وردى به‌سه‌رهات و ئاخاوتنه‌كانى سهردبدهكانى لهشكرهكهيه له پێناو خۆ رزگاركردن له‌و تهلهزگهيهى دوچارى بوون پاش تێكشكانى له‌شكرى كۆرش و راونانيان له‌لايه‌ن لايه‌نگرانى شا ئه‌رده‌شێره‌وه. شه‌ڕى پڕ زيانى سوارچاكانى يۆنان دژ به كورده چيانشينهكان يه‌ك له دژواريهكانى ئه‌م گه‌شته‌ن كه له دووتوێى كتێبه‌كه‌دا باسكراوه. ده‌رباز بوون له ته‌ڵه‌زگه‌ى كوردان هو گه‌يشتن به ده‌ريا يه‌ك له ديمه‌نه موژده به‌خشه‌كان بوو كه سه‌ربازه يۆنانيه‌كان كاتێك چاويان به ده‌ريا ده‌كه‌وێت پڕ به گه‌روو هاوار ده‌كه‌ن : ده‌ريا!! ده‌ريا!! وه‌ك ده‌ربڕينى خۆشى رزگاربوونيان له ده‌ست كورده په‌لامارده‌ره‌كان.
رێره‌و بۆ كوردوخى [دەستکاری]
ئه‌و كاته‌ى زينفۆن گه‌شته‌كه‌ى ده‌ست پێكرد، ولاتى يۆنان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئيمپراتۆريه‌تى ئهخمينى دا بوو، ئهخمينيه فارسه‌كان كه به ههخامهنشى ناسراون جێگره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى مادەکان بوون پێتهختيان له ھەمەدان (ئه‌كباتانا) بوو و ئاسه‌وارى بيستوونى نزيك كرماشان يادگارێكى ئه‌وانه. له شكرهكهى زينۆفۆن كه ده‌گاته (نينهوا)ى پێته‌ختى ئاشووريه‌كان، ته‌نها شوێنه‌وارێكى روخاو ده‌بينێت و چاوى به هۆزه ماده‌كان ده‌كه‌وێت كه ئاشوور ساڵى( 612 پێش زاين) به ده‌ستى ئه‌وانه‌وه رووخا. دواتر ده‌گاته بنارى چياكان و بۆ يه‌كه‌م گوندى كوردنشين. له‌وێوه تا گه‌يشتنيان بۆ لێوارى ده‌ريا له‌شكره‌كه زۆر به دژوارى رێگه‌ى خۆى كرده‌وه له نێو گه‌لێك وه‌ك زينفۆن ده‌گێرێته‌وه :توانيويانه سوپايه‌كى پاشاى پارس كه له سه‌د هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوو تێك بشكێنن.
لينك [دەستکاری]
- Anabasis, transl. by Edward Spelman, Esq., Harper & Brothers, New York, 1839.
- Anabasis, transl. by Rev. John Selby Watson, Henry G. Bohn, York Street, Covent Garden, 1854.
- Anabasis, transl. by C.L. Brownson, Loeb Classical Library, 1922, rev. 1989, ISBN 0-67499101-X
- Expeditio Cyri, ed. by E.C. Marchant, Oxford Classical Texts, Oxford 1904, ISBN 0-19-814554-3
- Anabasis: The March Up Country, transl. by H.G. Dakyns, ELPN Press, 2007, ISBN 1934255033
- The Expedition of Cyrus, transl. by Robin Waterfield, Oxford World's Classics, Oxford, 2005, ISBN 0-19-282430-9
- The Anabasis of Cyrus, transl. by Wayne Ambler, Cornell University Press, Ithaca, New York, 2008, ISBN 978-0-8014-8999-0
- Xenophon's Anabasis, Seven Books, by William Harper & James Wallace, American Book Co. 1893, English with the books in Greek
- برهان برادوست، جريده التـاخي عدد() سنه (انابسيس )
ژێده‌ر [دەستکاری]
[[