ئەمجەد شاکەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمجەد شاکەلی لە شاری کەلار لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەلار و کفری تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ئابووری لە کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی بەغدا. چەند ساڵێک لە کارگێڕی ئامار لە کەرکووک و سلێمانی و ھەولێر کارمەند بووە. لە ساڵی ١٩٨٠ەوە کوردستانی جێھێشتووە و لە ١٩٨١ەوە نیشتەجێی سویدە. ئەمجەد شاکەلی چەند کتێبێکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، کە وەرگێڕان و دیدار و لێکۆڵینەوەن و لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی وڵات و ئەورووپا و ماڵپەڕە کوردییەکاندا، گوتار و نووسینی جیاوازی بڵاو کردووەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]