ئەشکەوتی قووڕی قڵا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئەشکەوتی قوری قەڵا، کە گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە، کەوتووەتە دووری ٨٧کم لە باکووری رۆژئاوای کرماشان ( لەسەر ڕێی کرماشان-پاوە‌) و ٢٥کم دوورە لە شاری پاوەوە، لە نزیک گوندی قوری قەڵا و بەشێکە لە قەزای ڕوانسەر، ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێیەکی زۆر ڕازاوە و پڕ لە دار و درەختە. یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتانی کسڵ(ئاھەک).

ھەتا ئیستا نزیکەی ١٣کم ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و ھێشتا نەگەیشتوونە کۆتایی ئەشکەوتەکە. ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە: تەلاری بووک(عەرووس)، تەلاری زینەخ(بەرزەخ)، کە لە تەلاری بووک نزیکەی ٢٥ دانە‌ لە ئستالاکمیت و ئستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت. ھەر وەھا ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوازی بابانوئێل، ئەمیر کەبیر، ماکێتی شاری پاوە، ماسی، بۆرجی پیزا، دڵ، کارگ، سەری شێر، فیل، تاڤ، کیسەڵ، ملی قاز، حەزرەتی مریەم و..... دەرھاتوون. تەلاری بووک لە ١٥٠٠ متری دەروازەی ئەشکەوتەکەیە. لە تەلاری بلوور بە بۆنەی لێدانی ئاو و ئستالاکمیتەکان دەنگی سازێک وەک چەنگ و کەمانچە‌ دەبیسرێت.

ھەندێک پێ یان وایە کە درێژەی ئەم ئەشکەوتە ھەتا خاکی عێراق کێشراوە.

ھەر وەھا ئەم ئەشکەوتە پێشینەیێکی مێژویی زۆری ھەیە، ھەندێک شتی مێژویی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە، لەوانە: کاسەی سەری ئینسان، سککە، ھەندێ شتی سواڵەتی کە بە وێنەی راوی پەلەوەر رازراوە....

تەنا گیاندرێک کە لەم ئەشکەوتە دەژیت جۆرێکی شەمشەمەکوێرەیە لە دەستە شەمشەمەکوێرەی گوێچکە مشکی.