ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش
Assassin's Creed IV - Black Flag cover.jpg
پەرەپێدەر(ان) یوبی سۆفت مۆنتریاڵ
بڵاوکەرەوە(کان) یوبی سۆفت
دەرھێنەر(ان) ئەشرەف ئیسماعیل،
جان گیدۆن
بەرھەمھێنەر(ان) سیلفان ترۆتییەر
نووسەر(ان) داربی مکدیڤدیت
ئاوازدانەر(ان) براین تایلر
زنجیرە ئەساسنز کرید
مۆتۆر ئەنڤیڵ
سەکۆ(کان) ئێکس بۆکس وان
ئێکس بۆکس ٣٦٠
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ٣
ویندۆز
وی یو
رێکەوت(ەکان)ی بڵاوکردنەوە ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ ئەمریکای باکوور
١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ ئەورووپا
چەشن(ەکان) ئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە
شێواز(ەکان) یەک یاریکەر،کۆمەڵێم یاریکەر

ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed IV: Black Flag) (ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش) یارییەکی ڤیدیۆیە لە جۆری ئاکشن-سەرکەشی و جیھانی کراوە، بەشی شەشەمی زنجیرەی سەساسینز کریدە و ڕوداوەکانی ناو ئەو یاریە پێش ئەساسینز کرید III ڕویانداوە کە لە ساڵێ ٢٠١٢ دەرچوبوو، لەلایەن یوبی سۆفت مۆنتریاڵ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سوفت بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وان و پلەی ستەیشن ٤ و پلەی ستەیشن ٣ و ویندۆز و وی یو. وە کۆمپانیای یوبی سۆفت ئەوەش ڕاگەیاندوە کە ئەویاریە لەلایەن ٧ ستۆدیۆوە گەشەیپێدراوە بۆئەوەی لەکاتیخۆیدا بۆ ھەموو ئامێرەکان بڵاوبکرێتەوە.

چیرۆکی یاریەکە[دەستکاری]

روداوی یاریەکە باس لە ساڵی ١٧١٥ دەکات، لە دەریای کاریبی لەجێگەی سێ ئیپراتۆریەتەکە، کۆمەڵێک لە شەڕانگێزان دەستبەسر گرینگترین ڕێگەی پەڕێنەوەی بازرگانی جیھاندا دەگرن، وە بەوھۆیەشەوە کاریبی دەکەوێتە ژێرە دەسەڵاتی چەتەدەریایەکان، ئەوشوێنە دەکەوێتە ناو گەندەڵی و چڵێسی و خراپەکاریەکی زۆرەوە، یەکێک لەدەریاوانەکان ناوی (ئێدوارد کینوای)یە، جەنگاوەرێکی ئازایە و ناوبانگی لەناوی چەتەدەریایەکان بڵاودەبێتەوە، وردە ودە دەکەوێتە نێوان سەرکەشیەکی زۆرەوە و خۆی لەناو شەڕێ نێوان بکوژان و سوارچاکانی پەرسگا دەدۆزێتەوە، کە بۆتە ھەڕ‌ەشە بۆسەر ئەوشتانەی کە چەتە دەریایەکان بنیاتیانناوەی.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سایتی ف‏‏‏ە‏‏‏رمی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ع‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏بی