ئەساسینز کرید

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕێبازی بکوژان
Assassin's Creed
Assassin's Creed cover.png
پەرەپێدەر(ان) یوبی سۆفت مۆنتریاڵ
بڵاوکەرەوە(کان) یوبی سۆفت
دەرھێنەر(ان) پاتریس دیسیلێتس
بەرھەمھێنەر(ان) جەید رایمۆند
ھونەرمەند(ان) رایفاڵ لاکۆست
نووسەر(ان) کۆری مای
دۆما وێندس چۆوە
ئاوازدانەر(ان) جێسپێر کید، Neil Davidge
زنجیرە ئەساسنز کرید
مۆتۆر ئەنڤیڵ
ھاڤۆک
سەکۆ(کان) پلەی ستەیشن ٣
ئێکس بۆکس ٣٦٠
مایکرۆسۆفت ویندۆز
رێکەوت(ەکان)ی بڵاوکردنەوە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧
چەشن(ەکان) ئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە
شێواز(ەکان) یەک یاریکەر
دابەشکردن Optical disc, download

ئەساسینز کرید (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed) یارێکی ڤیدیۆییە لە لایەن کۆمپانیای یوبی سۆفت مۆنتریاڵ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەرھەم ھێنراوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەی ستەیشن ٣ و ھەروەھا دوایی (لە ساڵی ٢٠٠٨) وەشانی تایبەت بە کۆمپیوتەر. چیرۆکی یاریەکە باس لە ماوەی سێیەم شاڵاوی خاچپەرستان لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٩١ دەکات. کەسایەتی سەرەکی لە بەشی یەکەم ناوی ئەلتائیر (بە عەرەبی: الطائير) بووە کە دەچێتەوە سەر کۆمەڵەی یان خێڵی ئەساسنەکان (assassins، بە کوردی بەمانای پیاوکوژان دەگەیەنێ). لەلایەن مامۆستاکەیەوە ھاندەدرێت بۆ ئەوەی ئەو ھۆکارانە نەھێڵ کە دەبنە ھۆی دروستبونی جەنگی خاچپەرستەکان. یاریکەر دەتوانێ لەنێوان شارەکانی قودس، عەکا، دیمەشق و مەسیاف بە ئازادی بسوڕێتەوە واتا ناوچەیکراوەن. ئەم یارییە بە بەناوبانگترین و بەھێزترین یاری ھەژمارکراوە و نازناوی «باشترین یاری ئاکشن»ی پێدراوە لە لایەن پێگەی ئای جی ئێن (IGN).

کەسایەتیەکانی ناو یاریەکە[دەستکاری]

ناو زانیاری
دیزمۆند مایلز Desmond Miles لە ساڵی ١٩٨٧ لەدایکبووە دەوری پاڵەوانی یاریەکە دەبینێ لە لایەن باندیک بەناوی سوارچاکانی پەرسگا دەڕفێنرێ. دەخرێتە ئامێرێکەوە بە ناوی Animus بۆ ئەوەی زانیای لێدەربێنن لە بارەی باوانی وە شوێنەوارە شوێنەوارەکەیان.
ئەلتایر Altair لە ساڵێ ١١٦٥ز لەدایکبووە، یەکێکە لە باپیرانی دیزمۆند وە یەکێکیشە لە کۆمەڵەی ئەساسینز. پاڵەوانی بەشی یەکەمی یاریەکەیە لە ماوەی جەنگی خاچپەرستەکان بووە، لەدوایدا دەبێتە سەرکردەی کۆمەڵەکە.
وارن ڤیدیک Warren Vidic یەکێکە لە کۆمەڵەی سوارچاکانی پەرسگا وە زانا و کارمەندی کۆمپانیای ئەبسترجو کە ھەڵەدەستێ بە ڕفانیدنی دیزمۆند. لێکۆڵەر و بەپرسە لە پرۆژەی ئامێری ئەنیمس (Animus) کە دەیانەوێ لە ڕێگەی دی ئێن ئەیی دیزمند زانیاری لە بارەی باپیرانی وەگرن.
لوسی ستیڵمان Lucy Stillman لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە کۆمپانیای ابسترجو ئیشدەکات، یارمەتی دیزمۆند دەدات بۆ ئەوەی ڕزگاریبێ لە و تاقیگەیە دوای ئەوەی یەکێک لەو کەسانەی کە لێکۆڵێنەوەی لەسەردەکێرت دەمرێت بەھۆی ئەو تاقیکردنەوەیەوە. یارمەتیدەدات بۆ ئەوەی بەردەوامبێت لەو لێکۆڵێنەویە دوور لەو گرووپە.
ئەلموعەلیم AlMualim سەرۆکی کۆمەڵەی سەساسنەکانە، ھەڵدەستێ بە نادنی ئەلتایر بۆ کوشتنی ئەو کەسانەی کە مەبەستیەتی.
مەلیک ئەلسەیف Malik Al-Sayf تاکێکە لە کۆمەڵەی ئەساسنەکان، یارمەتی ئەلتایر دەدات لە ئەرکەکاندا، لەیەکێکە لە ئەرکەکاندا یاخیدەبێ بەو ھۆیەوە تووشی دەستبڕین دەبێ و براکەشی دەکوژێ.
رۆبێرت دی سابل Robert de Sable ئەندامی کۆمەڵەی سوارچاکانی پەرسگایە، یەکێکە لە نۆ ئامانجەکەی ئەلتایر.
کەسایەتی شانزەیەم Subject 16 کەسایەتی نەناسراوە پێش دیزمۆند تاقیکردنەوە لەسەرکراوە، لەبەرئەوە ئاوا ناوی ھاتوە چونکە شانزەیەمین کەسە کە تاقیکردنەوەی لەسەر کرابێ، دوای مردنی ئەو دیزمۆند دەرفێنرێ، دوای ئەوە دیزمۆند یاداشتەکانی دەبینێ کە پێش مردنی لەسەر دیواری ژورەکە نوسیویەتی، ئەویش یەکێکە لە نەوەکانی ئەلتایر.