ئەساسنز کرید ٤: بلاک فلاگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش
پەرەپێدەریوبی سۆفت مۆنتریاڵ
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
دەرھێنەرئەشرەف ئیسماعیل،
جان گیدۆن
بەرھەمھێنەرسیلفان ترۆتییەر
نووسەرداربی مکدیڤدیت
ئاوازدانەربراین تایلر
زنجیرەئەساسنز کرید
بزوێنەرئەنڤیڵ
سەکۆئێکس بۆکس وان
ئێکس بۆکس ٣٦٠
پلەی ستەیشن ٤
پلەی ستەیشن ٣
ویندۆز
وی یو
بڵاوبوونەوە٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ ئەمریکای باکوور
١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ ئەورووپا
چەشنئاکشن-سەرکەشی، جیھانی کراوە
شێوازیەک یاریکەر،کۆمەڵێم یاریکەر

ئەساسینز کرید IV: بلاک فلاگ (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed IV: Black Flag) (ڕێبازی بکوژان IV: ئاڵای ڕەش) یارییەکی ڤیدیۆیە لە جۆری ئاکشن-سەرکێشی و جیھانی کراوە، بەشی شەشەمی زنجیرەی سەساسینز کریدە و ڕوداوەکانی ناو ئەو یارییە پێش ئەساسینز کرید ٣ڕوویانداوە کە لە ساڵێ ٢٠١٢ دەرچوبوو، لەلایەن یوبی سۆفت مۆنتریاڵ گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سوفت بڵاوکراوەتەوە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی یەکەم ٢٠١٣ لە ئەمریکای باکوور و لە ١ی تشرینی دووەم ٢٠١٣ لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وان و پلەی ستەیشن ٤ و پلەی ستەیشن ٣ و ویندۆز و وی یو. وە کۆمپانیای یوبی سۆفت ئەوەش ڕاگەیاندوە کە ئەویاریە لەلایەن ٧ ستۆدیۆوە گەشەیپێدراوە بۆئەوەی لەکاتیخۆیدا بۆ ھەموو ئامێرەکان بڵاوبکرێتەوە.

چیرۆکی یاریەکە[دەستکاری]

روداوی یاریەکە باس لە ساڵی ١٧١٥ دەکات، لە دەریای کاریبی لەجێگەی سێ ئیپراتۆریەتەکە، کۆمەڵێک لە شەڕانگێزان دەستبەسر گرینگترین ڕێگەی پەڕێنەوەی بازرگانی جیھاندا دەگرن، وە بەوھۆیەشەوە کاریبی دەکەوێتە ژێرە دەسەڵاتی چەتەدەریایەکان، ئەوشوێنە دەکەوێتە ناو گەندەڵی و چڵێسی و خراپەکاریەکی زۆرەوە، یەکێک لەدەریاوانەکان ناوی (ئێدوارد کینوای)یە، جەنگاوەرێکی ئازایە و ناوبانگی لەناوی چەتەدەریایەکان بڵاودەبێتەوە، وردە ودە دەکەوێتە نێوان سەرکەشیەکی زۆرەوە و خۆی لەناو شەڕێ نێوان بکوژان و سوارچاکانی پەرسگا دەدۆزێتەوە، کە بۆتە ھەڕ‌ەشە بۆسەر ئەوشتانەی کە چەتە دەریایەکان بنیاتیانناوەی.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سایتی ف‏‏‏ە‏‏‏رمی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای ع‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏بی