ئەرتەشاسترە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئەرتەشاسترە (بە سەنسکریت: Arthaśāstra)، نووسراوەیەکی ھیندیە سەبارەت بە بەرێوەبەرایەتیی گشتی، ئابووری و ستراتێژی چەکداری کە بە زمانی سانسکریت نووسراوە. نووسەری ئەم دەقە بە ناوەکانی کاوتیلیا و ڤیشنوگوپتا ناسراوە کە ھەر دوو لە ناوەکانی چانەکیا (٢٨٣ - ٣٧٠ پ.ز) بوونە کە مامۆستای زانکۆی تاکشاشیلا و مامۆستا و پارێزکاری پاشا چاندراگوپتا ماوریا، دامەزرێنەری پاشایەتیی ماوریان بوو. ئەم دەقە تا سەدەی دوانزەھەم کاریگەر بووە و لەو کاتە نقوم بووە. بەڵام دیسان لە ساڵی ١٩٠٤ زایینی بە دەستی روودرپاتنام شاماساستری دۆزرایەوە و لە ساڵی ١٩٠٩ چاپ و بڵاو کراوە. یەکەمین وەرگێڕانی ئینگلیزیش لەم دەقە لە ساڵی ١٩١٥ چاپ و بڵاو کراوە.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]