شارستانی ئەراک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەراک (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)

شارستانی ئەراک (بە فارسی: شهرستان اراک‎) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای مەرکەزی ئێرانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ئەراکە. شارستانی ئەراک لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای تاران ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٥٩١٬٧٣٧ کەس بووە.[١]

جوگرافیا[دەستکاری]

ئەم شارستانە لە باکووردا لەگەڵ شارستانی تەفرێش، لە ڕۆژاوادا لەگەڵ شارستانی مەلایێر و شارستانی ھەمەدان، لە ڕۆژھەڵات‌دا لەگەڵ شارستانی مەحەلات و لە باشووردا لەگەڵ شارستانی خومەین و شارستانی شازەند ھاوسنوورە.[٢] شارستانی ئەراک لە ناوەندی پارێزگای مەرکەزی ھەڵکەوتووە.


دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانی شارستانی ئەراک لە ساڵی ٢٠١٦ زورتر لە ٥٩١٬٧٣٧ کەس بووە. زوربەی خەڵکی ئەم شارستانە بە زمانی فارسی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی شیعەن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Octoberی 2007. Retrieved 6ی Aprilی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ ماڵپەڕی تێبییان(بە فارسی:تبیان) - ناساندنی شارستانی ئەراک